10
فۆتۆگرافی 28, ته‌مموز 2018 بۆچوون

ئەلبومێک لە وێنە ناوازەکانی درێژترین مانگ گیرانی سەدەی ٢١

پاش ئەوەی کە لە شەوی ٢٧/٧/٢٠١٨ درێژترین مانگ گیرانی سەدەی ٢١ ڕوویدا ئەمە هەلێکی زێڕینبوو بۆ فۆتۆگرافەران تا کۆمەڵە وێنەیەکی ناوازەی ئەم دیاردە سروشتییە بچرکێنن و لایەنە جوانەکانی ئەم دیاردە سروشتییە لەڕێی لینزی کامێڕاکانیانەوە بە خەڵکی نیشان بدەن.

شایەنی باسە ئەم مانگ گیرانە بە درێژترین مانگ گیرانی سەدەی ٢١ دادەنرێت و ماوەی مانگ گیرانە تەواوەکە نزیکەی ١ کاتژمێر و ٤٢ خولەکبووە، هەرچی کاتی پێویست بۆ گیرانی مانگ و پاشان گەڕانەوەی بۆ باری ئاسایی بەنریکەیی ٦ کاتژمێر و ١٣ خولەک بووە.

ئەمانەش ناوازەترین وێنە چرکینراوەکانن :-

تێبینی*

کات و شوێنی چرکاندنی هەر وێنەیەک پارێزراوە و ئاماژەی پێکراوە و شایەنی باسە وێنەی سەر خودی بابەتەک لەلایەن Pawel Uchorozak ەوە چرکێنراوە.

بۆچونی تۆ