بابەتی گرینگ 28, ته‌مموز 2018

دەرکەوتنی چەند تایبەتمەندییەکی گالەکسی Note 9 لە فرۆشگەی فڵیپکارتی هیندستان

بڕیار وایە گالەکسی نۆوت ٩ لەکۆنگرەیەکی کۆمپانیای سامسۆنگ لەڕۆژی ٩ی ئاب لەنیویۆڕک ڕابگەیەنرێت. بە گوێرەی پێگەیەکی تەکنەلۆژی لە هیندستان (91Mobiles) نۆوت ٩ هەفتەیەک دوای کۆنگرەکە لە هیندستان ڕادەگەیەنرێت و داواکاری پێشوەختەش لە ١٩ی ئابەوە دەستپێدەکات.

لە نوێترین هەواڵیشدا گالەکسی نۆوت ٩ لە فرۆشگەی سەرهێڵی (فڵیپکارت)ی هیندی دەرکەوت و چەند وێنەیەکیش پێشاندران، وێنەکانیش ئامانجیان (پڕۆسێسەری باشتر، پاتری فراوانتر و بیرگەی زیاتر) بوو سەبارەت بە مۆبایلەکە، هەرچەندە زانیاری زیاتر نەخراوەتە ڕوو دەربارەی مۆبایلەکە، بەڵام هاوڵاتیانی هیندستان لەئێستادا دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن بۆ ئاگاداربوون لەنوێترین هەواڵەکانی تایبەت بەمۆبایلەکە لەڕێگەی ئەو فرۆشگەیەوە.

بێگومان لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆنگرەکەی سامسۆنگ پێشبینی و هەواڵی دزەپێکراو زیاتر دەبن، ئەمانە دوایین زانیارییەکانن لەسەر گالەکسی نۆوت ٩:

  • پڕۆسێسەر: سناپدراگۆن ٨٤٥ لەئەمریکا، لەوڵاتانی تری جیهان: ئێکزینۆس ٩٨١٠.
  • کامێرا: ١٢+١٢ مێگاپیکسڵ ، کامێرای پێشەوە: ٨ مێگاپیکسڵ.
  • بیرگەی ناوەکی: ٦٤\٢٥٦\٥١٢ گێگابایت.
  • پێنووسی ئێس پاڵپشتی بلوتووز دەکات.
  • ٦.٤ ئینچ قەبارەی ڕوونما.
  • پڕۆسێسەری گرافیکی ئەدرینۆ ٦٣٠.
  • ڕام: ٦ گێگابایت جیهانی \ ٨ گێگابایت ئەمریکا.
  • سیستەمی کارپێکەر: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.١
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ