ئای ئۆ ئێس
29, تەممووز 2018
بەمزووانە دۆخی تاریکی یوتیوب بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەست دەبێت

دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو تایبەتمەندی دۆخی تاریکی یوتیوب گەیشت بە ماڵپەڕی یوتیوب، گووگڵ وای دانابوو ئەم هەڵبژاردەیەی گۆڕینی ڕووکای یوتیوب بۆ سیستەمی ئەندرۆید IOS لە مانگی ٣ بڵاو بکاتەوە، بەڵام تەنیا بۆ بەکارهێنەرانی IOS بەردەست بوو.
شەوی ڕابردوو بەکارهێنەرانی ئەندرۆید لە ماڵپەڕی ڕەدت ڕایانگەیاند بە شێوەی خۆکارانە ئەپەکەیان چووەتە ڕووکاری تاریک و ئەمەش تایبەتمەندیەکەی یوتیوبە. ئەو بەکارهێنەرانەشی کە ئەم ڕاپۆرتەیان پێشکەش کردووە وێنەی ڕێکخستنی ئەپەکەیان پۆست کردووە و تێیدا دووگمەی چالاککردن و ناچالاککردنی دۆخی تاریکی تێدایە.
بەهۆی ئەو ژمارە بەکارهێنەرەی ئەندرۆید کە ئەم ڕاپۆرتەیان پێشکەشکردووە، پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو یان هەفتەی داهاتوو تایبەتمەندییەکە بۆ گشت بەکارهێنەران بەردەست بێت.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.