ئای ئۆ ئێس

5 باشترین یارییە نوێیەکان بۆ مۆبایلەکەت دابگرە

 

١٠ یاری نوێی پێشکەوتوو بۆ مۆبایلەکەت دابگرە.

Alto’s Odyssey

یەکێکە لە یارییە کاتکوژەکان بۆ ساڵی ٢٠١٨. ڕۆڵگێڕی یارییەکە بە دوای شوێن پەنجەت دەکەوێت، گەڕان و دۆزینەوەکانی ئەڵتۆ. بە شێوەی بینینی 2D لەگەڵ چەن جوڵەیەکی جیاواز و سەرنجڕاکێش یاری دەکەیت. لەگەڵ کەلوپەلە جوانەکانی هەست بە گرافیکێکی پاک و نەرم دەکەیت. ١٨٠ ئەرکی بۆ یاریکەرانی هەیە تا ئەنجامییان بدەن و بەمەش لە یاریکردن بێزار نابن.

[su_youtube url=”https://youtu.be/GcB7c1eHb6M” width=”500″ height=”300″]

Asphalt 9: Legends

ئاسفاڵت ٩ یارییەکی نوێی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە. بەشی نوێیە لە یارییەکانی ئاسفاڵت. بەهۆی بوونی چەندین جوڵەی نوێ و گرافیکێکی ناوازە و نوێ؛ یارییەکە بە ماوەیەکی کەم ناوبانگی پەیدا کرد. ٥٠ ئۆتۆمبێل لە خۆ دەگرێت – شێوەی یاریکردنی جیاواز – تایبەتمەندی کڵەب کە بەهۆی ئەمە دەتوانیت یاری لەگەڵ هاوڕێکەت بکەیت و ئەمەش باشترین تایبەتمەندی یارییەکەیە. ئەرکی تێدایە و پێویستە یاریکەران ئەنجامی بدەن.

[su_youtube url=”https://youtu.be/ot63S91Ihwk” width=”500″ height=”300″]

Brawl Stars

یارییەکی نوێی کۆمپانیای بەناوبانگی سوپەرسێڵی گەشەپێدەری یارییەکانی “کڵاش ئۆف کڵانس و کڵاش ڕۆیاڵە.” یارییەکە لە جۆرەکانی “هەوڵدان بۆ مانەوە لە ژیان” هاوشێوەی PUBG و فۆرتنایت کە ئەم یارییانە لە ئێستادا جێی دڵخوازی یاریکەرانە. بەڵام لە لێدان جیاوازە. چەندین چەکی جیاواز و سەیری تێدایە بۆ خۆپاراستن بەکاری دێنیت. لە نەخشەیەکی بچووک هەوڵدانی زۆر لەلایەن یاریکەرانەوە دەبێت! تایبەتمەندی فرەیاریکەری هەیە. کەلوپەلیشی تێدایە بۆ ئەوەی بەهێزییان بکەیت و بیانکەیتەوە. لە ڤیدیۆکە هەن.

[su_youtube url=”https://youtu.be/4Lx1w06QDA8″ width=”500″ height=”300″]

The Walking Dead: Our World

هەفتەی پێشوو یاری The Walking Dead: Our World بڵاوکرایەوە. دوایین یارییە کە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای AR دەکات واتا هاوشێوەی ژینگەی دەوروبەرمان کەسایەتی ڕاستی خەیاڵی هەن. هاوشێوەی یاری پۆکیمۆن گۆ کە بە نەخشەی یارییەکە دەجوڵییت ئەمەش واتا بە ڕاستی دەچیتە دەرەوە. ئامانجەکان کوشتنی زۆمبییەکان و گەڕانە بە جیهاندا. شتەکان کۆبکەرەوە و هەفتانە ڕووبەڕووی یاریکەرانی تر دەبیتەوە. چەکەکان بەهێزتر بکە. بە خۆڕایی دایبگرە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/poj7UMvM__M” width=”500″ height=”300″]

Faraway 3: Arctic Escape

“فارئەوەی” یارییەکی هزرییە و ئەمجارەش بەشی سێیەمی لێ بڵاوکرایەوە. یارییەکی نوێی هزرییە تەنی خەیاڵاوی تێدایە کە پێویستییان بە کاری مێشکە بۆ ڕێکخستنییان. لە ڕاستیدا ئەم یارییە کەمێک لە یارییە خەیاڵاوییەکانی وەک یاری Mounment Valleyـە بەڵام فارئەوەی تەنی زۆر جیاواز لە خۆ دەگرێت. گرافیکێک و پێشکەوتووی هەیە و ١٨ قۆناغی تێدایە کە لەوانەیە بیرۆکەی نوێ بە مێشکت بناسێنن. ١٨ قۆناغی تێیدایە و ٩ قۆناغی یەکەمی خۆڕاییە و پاشان ٢,٩٩ دۆلار دەدەیت. لە ڤیدیۆکە زیاتر هەیە!

[su_youtube url=”https://youtu.be/cwoRTWtByi4″ width=”500″ height=”300″]

 

29 ته‌مموز، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498