بابەتی گرینگ 29, ته‌مموز 2018

سبەی مۆبایلەکانی مەیزوو 16 و 16Plus ڕادەگەیەنرێن

وا بڕیارە کۆمپانیای مەیزوو سبەی دوو شەممە (٣٠\٧) دوو مۆبایلی نوێ بەناوەکانی (١٦ و ١٦ پڵەس) ڕابگەیەنێت، بەر لەڕاگەیاندنیشیان، بەشێکی زۆر لەتایبەتمەندییەکانی ئەو دوو مۆبایلە دزەیان پێکرا و بڵاوکرانەوە.

وێنەیەکی دزەپێکراوی مەیزوو ١٦ پڵەس

ئەمانەی خوارەوە زانیارییە دزەپێکراوەکانن تایبەت بەمۆبایلی مەیزوو ١٦ پڵەس:

  • پڕۆسێسەر: سناپدراگۆن ٨٤٥
  • ڕام: ٦ گێگابایت
  • بیرگەی ناوەکیی: ١٢٨ گێگابایت
  • ڕوونما: ٦.٥ ئینچ لەجۆری Super AMOLED و ڕوونی ١٠٨٠ بە ٢١٦٠ پیکسڵ
  • تایبەتمەندییەکی ناوازەی هەردوو مۆبایلەکە ئەوەیە کە شوێنی ناسینەوەی پەنجەمۆر دەکەوێتە سەر ڕوونمای مۆبایلەکان
  • کامێرا: ١٢+٢٠ مێگاپێکسڵ ، کامێرای سێڵفیی: ٢٠ مێگاپیکسڵ
  • پاتری: ٣,٧٥٠ میلی ئەمپێر لەکاتژمێرێکدا لەگەڵ بارگاویکەرەوەی خێرا لەجۆری (mCharge)
  • وەشانی ئەندرۆید: ٨.١ ئۆریۆ
وێنەی دزەپێکراوی مەیزوو ١٦

سەبارەت بەتایبەتمەندییەکانی مەیزوو ١٦، ئەوا خاوەن ئەو تایبەتمەندییانەیە کە مەیزوو ١٦ پڵەس هەیەتی بەڵام بەچەند شتێکی جیاواز و کەمتر، بۆ نموونە پێشبینی دەکرێت پڕۆسێسەرەکەی سناپدراگۆن ٧١٠ بێت لەبری ٨٤٥، هەرچەندە بەشێک لەپێگەکان ئاماژە بەوە دەدەن کەوا مەیزوو ١٦ـش هاوشانی ١٦ پڵەس بەهەمان پڕۆسێسەر (سناپدراگۆن ٨٤٥) کاردەکات.

هەروەها مەیزوو ١٦ خاوەن ڕوونمای ٦ ئینچ دەبێت و فراوانیی پاترییەکەشی ٢,٩٥٠ میلی ئەمپێر دەبێت لەکاتژمێرێکدا.

بەپێی ئەم وێنە دزەپێکراوەی سەرەوەش، ڕێژەی ڕوونما لەبەشی پێشەوەی مۆبایلەکان (%٩١.١٨) دەبێت، ئەمەش ڕێژەیەکی نایابە بۆ ئەو دوو مۆبایلە کەقەبارەی ڕوونمایەکانیان ٦ و ٦.٥ ئینچە.

سەرچاوە :
تاگەکان مۆبایل هەواڵ
بۆچونی تۆ