ئەپ و نەرمەکاڵا
30, تهمموز 2018
کۆمپانیای EaseUS ئاهەنگی چواردەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەگێڕێت و خەڵاتی بۆ هەوادارانی هەیە

ماوەیەک لەمەوبەر بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای EaseUS بۆ ماوەیەکی کاتی کۆدی چالاککردنی یەکێک لە بەرهەمەکانیانمان بۆ ئێوە کردە دیاری، لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر سودمەندبوون لەم هەلە و بوونە خاوەنی کلیلی چالاککردنی خۆیان. بەم بۆنەیەوە بە پێویستمان زانی پیرۆزبایی چواردەیەم ساڵیاد لە ستافی ئەم کۆمپانیایە بکەین کە بەڕاستی خزمەتێکی باشیان لە بوارەکەی خۆیان کردووە و تا ئێستاش بەردەوامن.
[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=eX5yZdxwRp8″ width=”500″ height=”300″]
لە ڕاستیدا، لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنیان کەمپەینێکیان ڕاگەیاندووە ئەویش بە مەبەستی هاوکاری کردنی منداڵانی هەژار بۆ ئەوەی بتوانن بخوێنن بە کڕینی یەکێک لە ئەپەکانیان کە ٥٠%ـی داهاتەی بۆ منداڵە هەژارەکان دەچێت. وە هەروەها پێشبڕکێیەکی ڕاگەیاندووە کە چەند خەڵاتێک لەخۆی دەگرن:
- خەڵاتی یەکەم: ئایفۆن ٨ یان ٥٠٠ دۆلار
- خەڵاتی دووەم: ١٥٠ دۆلار
- خەڵاتی سێیەم: ١٠٠ دۆلار
بۆ بەشداریکردن لەم پێشبڕکێیە پێویستە ڤیدیۆیەک دروست بکەیت و پێش ٢٣\٨\٢٠١٨ ناردبێتت بۆیان و ڤیدیۆکەش شوێن ڕێنماییەکانی ئەوان کەوتبێت بە پێچەوانەوە ڕەت دەکرێتەوە. پێویستە ڤیدیۆکە بۆ ئەم ئیمەیڵە [email protected] بنێردرێت و لەماوەی ٢٤ کاتژمێر لە ڕەزامەندی لەسەری ئاگاداردەکرێیتەوە. یەکەم و دووەم و سێیەم لەناو ٣٠ ڤیدیۆ هەڵدەبژێردرێن کە خاوەنی زۆرترین کۆمێنت و بینین و لایک بن. پێویست ڤیدیۆکە ئەم شتانەی خوارەوە لە خۆی بگرێت:
- بە “Happy 14th Birthday” دەست پێ بکات.
- پێداچوونەوە بە یەکێک لە بەرهەمەکانی EaseUS بکەیت.
- ماوەی ڤیدیۆکە پێویستە کەمتر بێت لە ٣ خولەک.
- پێویستە پێش ناردنی ڤیدیۆکە بۆ ئیمەیڵەکەی سەرەوە لەم بەستەرە https://www.easeus.com/campaign/anniversary-2018.php لە ناوەڕاستی پەڕەکە خۆت تۆمارکردبێت.
دوایین شت کە مابێت ئەوەیە لە خوارەوەی پەڕەکە مۆمێک هەیە دایبگیرسێنن و بەمەش هەتا ژمارەی مۆمەکان زیاتر بێت ئەوا EaseUS زیاتر دەبەخشێتە پڕۆژەی خوێندن بۆ منداڵانی هەژار.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!