گەرمترین 31, ته‌مموز 2018

بۆ یەکەمجارە وەن پڵەس بازاڕی زۆرترین فرۆشی مۆبایلی ئاستبەرز لە هیندستان لە سامسۆنگ وەردەگرێت

 

بە پشتبەستن بە دوایین ئامار و لێکۆڵینەوەکانی ماڵپەڕی “کاونتەرپۆینت” وەن پڵەس ڕیزبەندی یەکەمی فرۆشی مۆبایلەئاستبەرزەکانی لە بازاڕی هیندستان وەردەگرێت و ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی وەن پڵەس ڕووبدات.

هەر لە چارەگی دووەمی ئەمساڵەوە وەن پڵەس بازاڕی گەرمی مۆبایلەکانی لە هندستان لە سامسۆنگ وەرگرتووە، تەنیا بەهۆی مۆبایلەنوێیەکەوە “وەن پڵەس ٦” ڕێژەی ٤٠٪ـی بازاڕەکانی داگیرکردووە. هەروەها وەن پڵەس دەربارەی فرۆشی مۆبایلی وەن پڵەس ٦ ڕایدەگەیەنێت لە ماوەی ٢٢ ڕۆژدا ملیۆنێک وەن پڵەس ٦ لە جیهاندا فرۆشراون.

 

هەرچەندە فرۆشی گالەکسی و ئەپڵ بەهۆی کاروباری یاساییەوە کەمبووەتەوە، بەڵام هێشتا ڕیزبەندی پێشەوەیان گرتووە و لە دووەم و سێیەمدان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ