بابەتی گرینگ
31, تهمموز 2018
هواوەی ئۆنەر نۆوت ١٠ ڕاگەیاندرا

کۆمپانیای هواوەی ئەمڕۆ لەوڵاتی چینەوە مۆبایلێکی نوێی بەناوی (ئۆنەر نۆوت ١٠) ڕاگەیاند، مۆبایلەکە خاوەن تایبەتمەندیی بەرزە و تەکنەلۆژیای ساردکردنەوەی تێدا بەکارهاتووە، جگە لەمانەش خاوەن پاترییەکی فراوانە.
ئەمانە دیارترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەن:
- ڕوونما: بەقەبارەی ٦.٩٥ ئینچ و بەڕوونی +Full HD (١٠٨٠ بە ٢٢٢٠ پیکسڵ) و لەجۆری AMOLED، هەروەها ڕوونماکە پشتگیری ستاندەری HDR10 دەکات بۆ پێدانی ڕەنگی جوانتر بەڕوونماکە


- پڕۆسێسەر: کیرین ٩٧٠
- ڕام: ٦\٨ گێگابایت
- بیرگەی ناوەکیی: بۆ ڕامی ٦ گێگابایت: ٦٤\١٢٨ گێگابایت – بۆ ڕامی ٨ گێگابایت: ١٢٨ گێگابایت

- پشتگیری بیرگەی دەرەکیی دەکات
- ئەوەی چاوەڕواننەکراو بوو لەمۆبایلەکەدا بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ساردکردنەوەیە کە کۆمپانیاکە ناوی ناوە (نۆیەمین) کە لەنۆ پارچە پێکدێت و بەڕێژەی %٤١ باشتر پلەی گەرمیی مۆبایلەکە بەڕێوەدەبات، هەروەک هواوەی ئاماژەی پێداوە بەبوونی ئەم تەکنەلۆژیایە مۆبایلەکە پلەی گەرمییەکەی ١٠ پلەی سیلیزیی کەمتر دەبێت بەبەراورد لەگەڵ مۆبایلەکانی تر لەهەر بارودۆخێکدا

- بێگومان مۆبایلەکە پشتگیری لە تایبەتمەندیی (GPU Turbo) دەکات کەتوانایەکی زیاتر دەدات بەپڕۆسێسەری گرافیکیی مۆبایلەکە، جگە لەمەش، بۆ ئەم جارە ئەم مۆبایلە پشتگیری لە (CPU Turbo) ـش دەکات کەئەمیشیان توانا و خێراییەکی زیاتر دەدات بەپڕۆسێسەری مۆبایلەکە.
- کامێرا: ٢٤+١٦ مێگاپیکسڵ – کامێرای سێڵفیی: ١٣ مێگاپیکسڵ

- سیستەمی کارپێکەر: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.١ لەگەڵ EMUI 8.2
- پاتری: ٥,٠٠٠ میلی ئەمپێر لەکاتژمێرێکدا، پشتگیری بارگاوی کردنەوەی خێرا دەکات لەجۆری (Super Charge)
- نرخ:
– ڕام ٦ گێگابایت \ بیرگەی ناوەکیی ٦٤ گێگابایت: ٤٠٩ دۆلار
– ڕام ٦ گێگابایت \ بیرگەی ناوەکیی ١٢٨ گێگابایت: ٤٦٨ دۆلار
– ڕام ٨ گێگابایت \ بیرگەی ناوەکیی ١٢٨ گێگابایت: ٥٢٧ دۆلار
- ڕەنگ: ڕەش + شین
- مۆبایلەکە لەئێستادا لەچین بەردەستە بۆ داواکاری پێشوەخت و لەبەیانیشەوە دەستدەکرێت بەفرۆشتنی
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.