10
ئۆپۆ 1, ئاب 2018

بەرهەمهێنانی ڕوونمای چەماوە ئەگەرێکی کراوەیە لە بەردەم ئۆپۆ و شاومی

بە پێی ڕاپۆڕتەکان وا دیارە لە دوای سامسۆنگ و هواوەی هەردوو کۆمپانیای شاومی و ئۆپۆ دەیانەوێت مۆبایلی چەماوە بەرهەمبهێنن هەتاوەکو لە ساڵی ٢٠١٩ـدا ڕابگەیەندرێت، لە هەمان کاتیشدا کۆمپانیای هواوەی لەگەڵ کۆمپانیای BOEـی چینی ڕێککەوتووە هەتاوەکو ڕێژەی پێویستی لە ڕوونما چەماوەکان پێ بدات و هەروەها شاومی و ئۆپۆش بە هەمان شێوە دەیانەوێت لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیاکانی وەک ئێڵ جی یان BOE یان Visionox ڕێککەوتن ئەنجام بدەن هەتاوەکو ڕێژەی پێویست لە ڕوونما چەماوەکان بە دەست بهێنن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕاپۆرتەکە ئەوەی ئاشکرا کرد کە شاومی وادیارە دەیەوێت بچێتە هەنگاوی جێبەجی کردنی بەرهەمهێنانی ڕوونما چەماوەکان بۆ بازاڕە چینیەکان و بە نرخێکی کەمتر و لە کۆتایشدا ڕاپۆڕتەکە پێشبینی دەکات نرخی نرخی مۆبایلە چەماوەکانی تایبەت بە سامسۆنگ بگاتە نرخێک لە نێوان ١.٧٨٨ دۆلار – ٢٦٥٢ دۆلار لە کاتێکدا پێشبینی ئەوەی کردووە نرخی مۆبایلە چینیەکان کە خاوەن ڕوونمای چەماوەن لە نێوان ٨٩٦ دۆلار – ١.٣٤٤ دۆلار دەبێت.

تاگەکان Oppo xioami
بۆچونی تۆ