ئینتەرنێت 2, ئاب 2018

ئەپی یوتیوب لەئەندرۆید ئاسانکاری زیاتر وەردەگرێت

گووگڵ دەیەوێت ئەپی یوتیوب بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید خێراتر و باشتر بکات، بۆیە ئەمجارەشیان وا پێدەچێت کە ئەپەکە ئاسانکارییەکی زیاتر لەخۆبگرێت ئەمەش بەجوڵاندنی خێرا بۆ لای ڕاست و لای چەپ، بەمەش بینەر دەتوانێت خێراتر ڤیدیۆکان بگۆڕێت.

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ئەپی یوتیوب چەند تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ زیادکرا لەوانەش (زیادکردنی دۆخی تایبەتیی Incognito Mode، زیادکردنی دۆخی تاریکیی) وە چەند تایبەتمەندییەکی تریش، بەڵام ئاشکرایە زۆر جار بەکارهێنەرانی ئەندرۆید گلەییان لەگووگڵ هەبووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کەوا زۆرجار نوێکردنەوەکانی یوتیوب درەنگتر بەبەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەگەن بەبەراورد لەگەڵ بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس.

لەئێستادا ئەم تایبەتمەندییە نوێیە بۆ هەموو بەکارهێنەرانی ئەندرۆید زیاد نەبووە، بەڵکو گووگڵ سەرەتا بۆ بەشێک لەبەکارهێنەران بەردەستی دەکات بەمەبەستی تاقیکردنەوەی، پاشان بۆ سەرجەمیان بەردەست دەبێت لەحاڵەتی بەدڵبوونی تایبەتمەندییەکە، دەکرێت تۆش هەر ئێستا ئەپی یوتیوبەکەت بکەیتەوە و ببینیت ئایا ئەو تایبەتمەندییە بۆ تۆش هاتووە یان نا.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ