ئەپ و نەرمەکاڵا
2, ئاب 2018
ماکسۆن Cinema 4D R20 ڕاگەیاندرا

دوێنی کۆمپانیای ماکسۆن بە فەرمی وەشانی بیستەمی لە نەرمەواڵە بەهێز و ناودارەکەی بواری سێ ڕەهەندی و گرافیکی جوڵە Cinema 4d R20 ڕاگەیاند. وەشانی بیستەمی Cinema 4d چەندین ئامرازی ئاست بەرز و تایبەتمەندی نوێی بۆ بواری VFX و Motion Graphics لەگەڵ خۆیدا هێناوە. بۆ نمونە، node-based materials و volume modeling و توانای هێنانی پەڕگەی CAD و هەروەها زنجیرە ئامرازێکی نایاب بۆ MoGraph. ئەمە و هەروەها چەند چاکسازیەکیش لە ProRenderـدا کراوە کە پشت بەستووە بە GPU.
شایەنی باسە، ماکسۆن لە ڕۆژانی ١٤-١٦ی ٨ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و سەرهێڵ لەسەر C4DLive.com لە کۆنگرەی SIGGRAPH 2018 وەشانی بیستەمی Cinema 4D نمایش دەکات.
وەشانی کۆتایی و بێ کێشەی ئەم نەرمەواڵەیە لە مانگی ٩ی ئەمساڵ بۆ هەریەک لە ویندۆز و ماک بەردەست دەبێت. بۆ زانینی تایبەتمەندی پێویستی کۆمپیوتەر بۆ ئیشپێکردنی سینەما ٤ دی کرتە لێرە بکە، وە بۆ زانیاری لەسەر نرخ لەم بەستەرەوە.
زانیاری زیاتر لەم ڤیدیۆیانە وەربگرە
[su_youtube url=”https://youtu.be/XlZ02EjByTc” width=”500″ height=”300″]
[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=9F9i8Q9nmQs” width=”500″ height=”300″]
پڕۆفایلی کۆمپانیای ماکسۆن:
بنکەی سەرەکی لە فریدریکسدۆرف لە ئەڵمانیایە. ماکسۆن تایبەتمەندە لە گەشەپێدانی نەرماواڵەی تایبەت بە بواری سێ ڕەهەندی و وێنەکێشان و جوڵە و ڕێندەرکردن. هەریەک لە بەرهەمە ناودارەکانی وەکو سینەما ٤ دی و بەدی پەینت بە شێوەیەکی بەرفراوان و چڕ بەکاردەهێندرێن بۆ دروستکردنی کاری جیاجیا، بۆ نمونە لە فیلم و بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی و ڕیکلام و یاری ڤیدیۆیی و بواری ئەندازیاری و پیشەسازی سودیان لێ وەرگیراوە. ماکسۆن ئۆفیسی لە ئەڵمانیا و ئەمریکا و بەڕیتانیا و کەنەدا و فەرەنسا و یابان و سەنگاپوورە هەیە. بەرهەمەکانی ماکسۆن بە فەرمی لەسەر پێگەی خۆی بەردەستن و دەفرۆشرێن. ماکسۆن بە فەرمی بەشێکە لە Nemetschek Group.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!