هەواڵ 2, ئاب 2018

کۆمپانیای BMW بە هاوکاری Fossil دەیەوێت کاتژمێری زیرەک ڕابگەیەنێت

کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو ڕایگەیاند کە سەرکەوتوو بوون لە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای Fossil بۆ بەرهەمهێنانی کاتژمێری زیرەک هەتاوەکو بتوانن لە ساڵی ٢٠١٩ـدا ڕایبگەیەنن هەروەها ڕێککەوتنەکە هەتاوەکو ساڵی ٢٠٢٣ دەبێت و بەم پێیەش دەبێت کۆمپانیای Fossil دەست بکات بە دروستکردنی کاتژمێری بی ئێم دەبلیو هەتاوەکو لە ڕێگەی ٤٠٠٠ کۆگای تایبەت بە کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو و تۆڕی فرۆشەکانی کۆمپانیای Fossilـەوە بفرۆشرێت، سەبارەت بە نرخ و تایبەتمەندی ئەم کاتژمێرە زیرەکە هەتاوەکو ئێستا هیچ زانیاریەکی زیاتری لە بارەوە ڕانەگەیەندراوە و پێشبینیش دەکرێت کە نرخی بەرز بێت، شایەنی باسیشە کە کاتژمێرەکانی Fossil هەمیشە فرۆشی بەرز بووە بە ڕێژەیەک کە توانیویەتی سەرمایەی کۆمپانیا بەرز بکاتەوە بە ڕێژەی لە سەدا ٢١٥% و ئەمەش لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە هەروەها لەوانەشە هۆکاری ڕێککەوتنی بی ئێم دەبلیو لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو بەم هۆیەوە بێت.

تاگەکان BMW Fossil
بۆچونی تۆ