بابەتی گرینگ 2, ئاب 2018

سامسۆنگ تابلێتێکی نوێی بەناوی Galaxy Tab S4 ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ دوێنێ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تابلێتێکی نوێی بەناوی Galaxy Tab S4 ڕاگەیاند، ئەمەش لەکاتێکدایە کەوا زۆربەی پێشبینییەکان ئاماژەیان بەوە دابوو تابلێتەکە لەکۆنگرەی ڕاگەیاندنی Galaxy Note 9 و هاوشان لەگەڵ مۆبایلەکە ڕادەگەیەنرێت.

ئەمانەش گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەو تابلێتە نوێیەن:

  • ڕوونما: بەقەبارەی 10.5 ئینچ و جۆری Super AMOLED بەڕوونی ١٦٠٠ بە ٢٥٦٠ پیکسڵ و دووری 16:10
  • هەروەکو چاوەڕواندەکرا، سامسۆنگ لەم تابلێتە نوێیەدا ڕێگەی سەرەکی بۆ پاراستن و ناسینەوەی کەسێتی تەرخان کردووە بۆ پشکنەری چاو و ناسینەوەی دەموچاو لەڕێگەی (Intelligent Scan)

  • تابلێتەکە پشتگیری تەکنەلۆژیای Samsung DeX دەکات ئەمەش ڕێگە بەبەکارهێنەر دەدات ئەزموونی تابلێتەکە بکات وەکو کۆمپیوتەرێکی کەسیی، بەڵام لەئێستادا هیچ ئامرازێک نییە بۆ بەکارهێنانی سەکۆی DeX لەپێناو گۆڕینی شێوەی تابلێتەکە بۆ کۆمپیوتەری کەسیی.
  • تابلێتەکە لەگەڵ پێنووسی S-Pen کاردەکات بەشێوەیەکی باشتر، بەڵام پشتگیری لەپەیوەستکردنی بلوتوز ناکات لەگەڵ پێنووسەکە.
  • پڕۆسێسەر: سناپدراگۆن ٨٣٥
  • ڕام: ٤ گێگابایت
  • بیرگەی ناوەکیی: ٦٤ گێگابایت، لەگەڵ بوونی جۆرێکی تر کەبیرگەکەی ٢٥٦ گێگابایتە
  • کامێرا: ١٣ مێگاپیکسڵ، سێڵفیی: ٨ مێگاپیکسڵ
  • پاتری: ٧٣٠٠ میلی ئەمپێر\کاتژمێر، ئەمەش فراوانترینە لەنێو تابلێتەکانی سامسۆنگ و 16 سەعات کارکردن لەخۆدەگرێت لەکاتی کارپێکردنی ڤیدیۆ و جگە لەمانەش پشتگیری بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات
  • چوار بڵندگۆی AKG لەخۆدەگرێت و پشتگیری تەکنەلۆژیای Dolby Atoms دەکات
  • سیستەمی کارپێکەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 و ڕووکاری سامسۆنگ Samsung Experience 9.5
  • چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا تابلێتەکە بەردەست بێت بۆ فرۆشتن و بەدوو ڕەنگ بەردەست دەبێت (ڕەش و خۆڵەمێشی)
  • نرخ: 

– ڕام 4 \ بیرگە 64: 649 دۆلار

– – ڕام 4 \ بیرگە 256: 749 دۆلار

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ