ئەپڵ 3, ئاب 2018

ئەپڵ بوو بە یەکەم کۆمپانیای ئەمریکی نرخی لە 1 ترلیۆن دۆلار تێپەڕ بکات

ئەپڵ لە ئێستادا یەکەم کۆمپانیای ئەمریکییە کە نرخی لە ١ ترلیۆن دۆلار تێپەڕ بکات. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە داهاتێکی بەرچاوی لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بەدەست هێنا و ئەمەش بازدانێکی گەورەبوو لە مێژووی ئەپڵدا.

کۆمپانیای ئەپڵ  کە بە بەرهەمهێنەری مۆبایلی زیرەک دادەنرێت داهاتەکەی گەیشتووەتە یەک ترلیۆن دۆلار و ٢٠% زیاتر داهاتی هەبوو لەمساڵدا، وە تا ئێستا یەکەم کۆمپانیای ئەمریکییە بەو ڕێژەیە داهاتەکەی بگاتە ئەم ئاستە. ئەمە هەرچەندە ئەم ڕێژەیە لەوەیە پاشەکشە بکات و لەوەشە بەرز ببێتەوە. شایەنی وەبیرهێنانەوەیە، ئەپڵ یەکەم کۆمپانیا نییە لە هەموو جیهاندا بۆ یەکەمجار نرخی لەم ڕێژەیە تێپەڕی کردبێت چونکە لە ٢٠٠٧ پێترۆ چاینا بۆ ماوەیەکی کورت نرخی گەیشتە ١ ترلیۆن دۆلار.

شایەنی باسە، لە ئێستادا یەکەمین کۆمپانیایە لە ئەمریکا ژمارەیەکی پێوانەیی ئاوا تۆماربکات لە مێژوودا بەڵام وەکو ئاماژەی پێدرا ئەم نرخە چاوەڕێ دەکرێت زیاد و کەم بکات و ئەپڵ بە تەنها نەبێت لە هەبوونی ئەم بەهایە، چونکە لە ئێستادا ئەمەزۆنیش لە سەروبەری گەیشتنە بە ١ ترلیۆن دۆلار بەهۆی ئەنجامە ئەرێیەکانی چارەکی سێیەمی ئەمساڵ. وە هەروەها گوگڵیش کە نرخی٨٠٠ ملیار دۆلارە و نزیکە لە گەیشتن بەم ژمارە پێوانەییە.

سەرچاوە :
تاگەکان Apple
بۆچونی تۆ