هەواڵ
4, ئاب 2018
بلاکبێری هەردوو مۆبایلی Evolve و Evolve X بە فەرمی ڕاگەیاند

کۆمپانیای بلاکبێری زنجیرەیەکی نوێی لە مۆبایلە کارکردووەکانی بە سیستمی ئەندرۆید بڵاوکردەوە ئەوانیش هەردوو مۆبایلی Evolve و Evolve Xـن و جیاواز لە مۆبایلەکانی دیکەی ئەم مۆبایلەیان هەڵگری کیبۆردی ڕاستەقینەی سەر ڕوونما نییە، لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو مۆبایلەکە خاوەن هەمان تایبەتمەندین و جیاوازییەکی کەمیان هەیە کە ئەویش لە ڕووی پڕۆسێسەرەوەیە و لێرەدا مۆبایلی Evolve هەڵگری پڕۆسێسەری snapdragon 450 لە کاتێکدا مۆبایلی Evolve X هەڵگری پڕۆسێسەری snapdragon 660.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی هەردوو مۆبایلەکە:-
- ڕوونما: بە قەبارەی 5.99 ئینچ و بە ڕوونی FHD+ و لە جۆری LTPS و بە دووری 18:9 ڕووپۆشکراوە بە شوشەی گۆرێلا گڵاس 5
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکارێکی گەشەپێدراو لە لایەن بلاکبێری لەگەڵ پاکێجی DTEK
- ڕام: 4 یان 6 گێگابایت
- کامێرای پێشەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: 16 مێگاپێکسڵ
- توانستی باتری: 4000 میللی ئەمپێر
سەبارەت بە نرخی هەردوو مۆبایلەکە ئەوا نرخەکانیان بەم جۆرەی خوارەوەیە:-
- 365 دۆلار بۆ مۆبایلی Evolve
- 510 دۆلار بۆ مۆبایلی Evolve X
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.