10
ئای ئۆ ئێس 4, ئاب 2018

داگرتنی یاری Fortnite لە کۆگای گووگڵ پلەیەوە نابێت؛ کەی بۆ ئەندرۆید بڵاودەبێتەوە؟

سەرەتای ئەم هەفتەیە لە هەواڵێکدا هات کۆمپانیای Epic Games لە کاتی بڵاوکردنەوەی یاری فۆرتنایت بۆ سیستەمی ئەندرۆید ڕوو ناکاتە کۆگای گووگڵ پلەی و یارییەکەی تێدا بڵاوناکاتەوە و بەڵکو لە سەرچاوەیەکی نەزانراوەوە دەبێت کە پیدەچێت لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیاکە بێت. ئەم هەواڵە ئێستا لەلایەن کۆمپانیای گەشەپێدەری یارییەکەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

“ئەمەش مانای وایە بۆ ئەوەی بەکارهێەرانی ئەندرۆید یارییەکە دابگرن پێویستە ڕووبکەنە سەرچاوەیەکی نەناسراو.”

سوینی دەربارەی بڵآوکردنەوەی یارییەکە بۆ ئەندرۆید هیچ لێدوانێکی نەداوە و تەنیا هەواڵ کە هەبێت لەم بارەیەوە ئەویش تەنیا بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی گالەکسییە چونکە لە چەندین هەواڵدا هاتووە یاری فۆرتنایت سەرەتا بە تایبەتی بۆ بەکارهێنەرانی گالەکسی نۆوت ٩ بەردەست دەبێت. بەهۆی ئەوەشی گالەکسی نۆوت ٩ ڕانەگەیەنراوە، سوینی نایەوێت ئەم زانیارییانە ڕەت بکاتەوە.

ئێستا فۆرتنایت لەسەر مۆبایلەکانی IOS و لە کۆگای “ئاپ ستۆر” بەردەستە. لەوانەیە بپرسیت بۆچی لە سیستەمی IOS لەسەر کۆگای ئەپ ستۆر بەردەستە و لە ئەندرۆیدیش بە جۆرێکی تر دەبێت؟ لە سیستەمی IOS کۆمپانیای Epic Games هەڵبژاردەی تری لەبەردەم نەبووە، چونکە لە ئایفۆندا داگرتنی ئەپ و یارییەکان لە دەرەوەی کۆگای ئەپ ستۆر ئاسان نییە.

بۆ هۆکاری ئەوەی بۆچی کۆمپانیاکە دەیەوێت بڵاوکردنەوەی فۆرتنیات لە دەرەوەی کۆگای گووگڵ پلەیەوە بێت، سوینی دەڵێت “دەمانەوێت پەیوەندی ڕاستەوخۆ دروست بکەین لەگەڵ کڕیارانمان ئەگەر بۆمان کرا.”

[su_youtube url=”https://youtu.be/P54z8U3m8q0″ width=”500″ height=”300″]

چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی یارییەکەیت؟

بۆچونی تۆ