جۆراوجۆر 4, ئاب 2018

چۆن یاریکردن زیرەکترت دەکات؟

ئەو کاتەی کە بیر لە ناوی یاریکەر – گەیمەر دەکەینەوە، ڕاستەوخۆ دەچینە بیری ئەوەی یاریکەر تەمبەڵە و کۆمەڵایەتی نییە و لە وانەکانیدا باش نییە. بەڵام لە لێکۆڵینەوەی زانستیدا، ئەم شتانە دوورن لە ڕاستییەوە. یاری ڤیدیۆیی ئامڕازێکە ئەو خەیاڵەمان پێشان دەدات کە ئێمە پێشووتر کردوومانە و ئەو هێزەشمان پێدەدات کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ویستوومانە تاقیبکەینەوە.

لە ساڵی ٢٠١٤ لە لێکۆڵینەوەی ئەکادیمیای نەتەوەیی زانست هاتووە ئەو کەسانەی یاری Call Of Dutyـیان کردووە، تێبینی زیاترییان لێکراوە بۆ فێربوونی باشتر زیاتر لەوانەی کە یارییەکەیان نەکردووە. بەڵێ یارییەخێراکان وا لە یاریکەران دەکەن زۆرتر فێربن و خێراتر بیر بکەنەوە. مێشکییان زووتر بڕیار لە هەر شتێک دەدات، تەنانەت لە وانە و لە گفتوگۆکردنیشدا. یارییەخێراکان مێشک خێراتر دەکەن، ئەی چی دەربارەی ئەو یارییانەی کە لە جۆری RPG ی ستراتیژین؟ هەروەها دەربارەی ئەم جۆرە یارییانەش لێکۆڵینەوە و زانیاری هەیە کە پێمان دەڵێت ئەو کەسانەی یارییەستراتیژییەکان دەکەن، دەتوانن باشتر لەوانەی کە یارییەکە ناکەن کێشەکان چارەسەر بکەن و هەمیشە هەوڵ بۆ چارەسەرکردن بدەن.

یارییەکانی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل؛ بەهۆی ئەوەی ئێستا ئەم جۆرە یارییانە ژینگەیەکی ڕاستییانەی بۆ دانراوە و فیزیای لەسەر جێگیرکراوە، پێش ئەوەی کە فێری شۆفێری بن زیاتر لە بوارەکە زیرەکتر دەبن و  زیاتر لەوانەی یارییان نەکردووە، چۆن؟ لە ئێستادا تەکنەلۆژیای VR لە یارییەکانیشدا بەکاردێت و، لەگەڵ ئەو کەشە ڕاستییەی یارییەکەدا بە هاوکاری چاویلکەی VR تێکەڵ دەبیت. نموونەیەک لەو یارییە لێخوڕینانەی ئێستا کە هاوشێوەی پێشبڕکێ جیهانییەکان یاریکەر دەباتە نێو مەیدانی پێشبڕکێ لەم ڤیدیۆیە:

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=JHvI7PGtw8o” width=”500″ height=”300″]

یارییەهزرییەکان باشترین ڕێگە بۆ تێگەیشتنی زۆرتر؛ لێکۆڵینەوەیەک ئەوە دەردەخات کە یارییەکان دەتوانن گۆڕانکاری لە مێشکدا بکەن. زانایان ٢٣ گەنجییان ئامادەکرد و بۆ ماوەی ٢ مانگ و ڕۆژانە ٣٠ خولەک یاری ماریۆیان لەسەر سەکۆی نینتێندۆ  XXL کرد لە کاتێکدا گرووپێکی تر یارییەکەیان نەدەکرد. دوای ئەمە زانرا کە توانای ئەندامی hippocampus لە مێشکی ئەو یاریکەرانە لە ستراتیژی و هزردا فراوانتر بووە. وە ئەندامەخۆلەمێشیەکەی لای ڕاسیشی گەورەتر بووە! hippocampus ئەندامێکی مێشکە و چەندان فەرمانی وەک بیرکردنەوە و ژیری مرۆڤ ئەنجام دەدات.

ستوونەسپییەکە ئەنجامی یاریکردنە

یاریکردن سوودی هەیە بە مەرجێک ئاڵوودەی نەبین. ئێستاش سەدان هەزار لە یارییەکان هەیە و تەنانەت بۆ مۆبایلەکانیش یاری پێشکەوتوو و بەسوود هەیە، دەتوانیت بە کرتەکردن لەم بابەتە 5 باشترین یارییە نوێیەکان بۆ مۆبایلەکەت دابگرە ٥ یاری نوێ بۆ مۆبایلەکەت دابگریت.

بۆچونی تۆ