بابەتی گرینگ 5, ئاب 2018

توێژینەوەیەک: ئینتەرنێتی خێرا بێبەشت دەکات لەخەوتن

توێژینەوەیەکی ئیتاڵی نوێ ئاشکرای دەکات کە ئەگەر ئینتەرنێتێکی خێرا لەماڵدا هەبێت، ئەوا زیان لەدانیشتووانی ئەو ماڵە دەدات و بێبەشیان دەکات لەخەوتن و تەندروستی باش.

توێژینەوەکە لەزانکۆی بۆکۆنیی شاری میلانی ئیتاڵی ئەنجامدراوە، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کەوا تەکنەلۆژیا کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر تێکڕای خەوتنی مرۆڤەکان، وایان لێدەکات تێرخەو نەبن و بۆ ماوەیەکی زیاتر و تا درەنگانێکی شەو بمێننەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستیان دروست دەکات و وایان لێدەکات توانایان کەمتر بێت بۆ کارکردن لەڕۆژدا.

هەر لەسەر هەمان بابەت، چەند توێژینەوەیەکی تر گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کەئەو ماڵانەی کە خاوەن خێراترین ئینتەرنێتن (لەوانەش هێڵی ئینتەرنێتی گووگڵ فایبەر) ئەوا کەمتر دەخەون و تێکڕای ناوەندیی خەوتنیان لەڕۆژێکدا 25 خولەک کەمترە لەوانەی کەئینتەرنێتی مامناوەند و هێواشیان هەیە، ئەمەش بەگوێرەی ئەو هەواڵەی کە ڕۆژنامەی (Daily Mail) ی بەڕیتانی ئاماژەی پێداوە.

شارەزایانی بواری توێژینەوە دەڵێن ئەوانەی کار بەئینتەرنێتی خێرا دەکەن زۆربەی کات کاتێکی زیاتر لەشەودا بەسەردەبەن لەگەڵ یارییە ڤیدیۆییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. بێگومان کەمخەوی هۆکاری چەند نەخۆشییەکی مەترسیدارە لەوانە دوودڵی و ڕاڕایی، بێهیوایی و خەمگینی.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ