هەواڵ 6, ئاب 2018

کۆمپانیای LG جۆری 2018 ڕادەگەیەنێت لە مۆبایلی LG Q8

ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای ئێڵ جی زنجیرەیەکی نوێی لە مۆبایلەکانی ڕاگەیاند بە ناوی LG Q کە هەردوو مۆبایلی LG Q6 و LG Q8 لە خۆدەگرێت و هەردوو مۆبایلەکەش لە ڕووی تایبەتمەندیەوە ئاستیان جیاوازە بە شێوەیەک مۆبایلی Q6 بە بچوککراوەی مۆبایلی LG G6 دادەنرێت هەروەها مۆبایلی Q8 بە جۆرێکی بچوککراوەی مۆبایلی LG V20 دادەنرێت.

هەر بۆیە ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیای ناوبراو جۆری 2018 لە مۆبایلی LG Q8 ڕاگەیاند کە وەک جێگرەوەیەکە بۆ مۆبایلی LG V35 ThinQ کە ساڵی ڕابردوو ڕاگەیەندرابوو، مۆبایلەکە نرخێکی کەمتری هەیە و هەروەها خاوەن ڕوونمایەکی گەورەیە و لەگەڵیشیدا پێنووسێکی ئەلیکترۆنی هەیە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی:-

  • ڕوونما: بە قەبارەی 6.2 ئینچ و بە ڕوونی 2160×1080 پێکسڵ و بە دووری 18:9
  • ڕام: 4 گێگابایت
  • بیرگە: 64 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە microSD هەتاوەکو 2 تێرابایت
  • پڕۆسێسەر: snapdragon 450
  • کامێرای پشتەوە: 16 مێگاپێکسڵ لەگەڵ پشتگیریکردنی بۆ باری PDAF
  • کامێرای پێشەوە: 5 مێگاپێکسڵ
  • توانستی باتری: 3300 میللی ئەمپێر
  • دەرچە: USB Type-C
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1
  • ڕەنگ: شین و ڕەش
  • ئەستوری: 8.4 میللی مەتر
  • کێش: 172 گرام

سەبارەت بە نرخ ئەوا مۆبایلەکە بەردەست دەبێت بە نرخی 480 دۆلار.

تاگەکان LG Q8 2018
بۆچونی تۆ