هەواڵ
6, ئاب 2018
کۆمپانیای ASUS یەکەم مۆبایلی کارکردووی بە سیستمی Android Go ڕاگەیاند

سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیای گووگڵ بەردەوام هەوڵ دەدات کە جۆری سوکتر لە سیستمی Android Go بەردەست بکات بۆ زۆرترین ڕێژە لە مۆبایلە ئاست نزمەکان بەڵام هەتاوەکو ئێستاش ئامێرە کارکردووەکان بەم سیستمە ژمارەیان لە پەنجەی دەست تێپەڕ ناکات، وە لەو کۆمپانیا ناسراوانەی کە هەستاون بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی کارکردوو بە سیستمی Android Go کۆمپانیای هواوەی بە مۆبایلی Huawei Y3 2018 و کۆمپانیای مۆتۆرۆلا بە مۆبایلی Moto E5 Play و کۆمپانیای HMD بە مۆبایلی Nokia 2.1 و Nokia 1 و کۆمپانیای ئالکاتێل بە مۆبایلی Alcatel 1X.
لە ئێستاشدا کۆمپانیای ناوبراو دێتە نێو لیستی مۆبایلە کارکردووەکان بە سیستمی Android Go ئەویش بە مۆبایلی ZenFone Live L1ـەوە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما لە جۆری IPS و بە قەبارەی 5.5 ئینچ و بە ڕوونی 1440×720 و بە دووری 18:9
- ڕام: 1 گێگابایت
- بیرگە: 16 گێگابایت
- پڕۆسێسەر: snapdragon 425
- توانستی باتری: 3000 میللی ئەمپێر
- کامێرای پشتەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 5 مێگاپێکسڵ
سەبارەت بە نرخ ئەوا مۆبایلەکە بەردەست دەبێت بە نرخی 110 دۆلار.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.