10
سۆنی 6, ئاب 2018

ژمارەی بەشداربووانی خزمەتگوزاری PlayStation Plus دەگاتە 33.9 ملیۆن بەشداربوو

لە ڕێگای ڕاپۆرتێکی دارایی کۆمپانیای سۆنی کە دەست پێدەکات لە مانگی چوارەم و کۆتایی پێ دێت لە مانگی شەشەمدا کۆمپانیای سۆنی ژمارەی بەشداربوانی خزمەتگوزاری PlayStation Plusـی ڕاگەیاند، کە ئەویش گەیشتنیەتی بە 33.9 ملیۆن بەکارهێنەر و وادیارە کەمبوونەوەیەکی بچوکی بە خۆیەوە بینیوە بە بەراورد بە ژمارەی پێشووی کە 34.2 ملیۆن بووە، وە ئاشکرایە کە بەشداریکردن لەم خزمەتگوزاریەدا سەرچاوەیەکی دارایی گەورە دابین دەکات بۆ بەشی پلەیستەیشن و تۆڕی کۆمپانیای سۆنی بە شێوەیەک بەشداریکردنی ساڵانەی خزمەتگوزاری PlayStation Plus دەگاتە نزیک 60 دۆلار.

تاگەکان PlayStation Plus
بۆچونی تۆ