ئینتەرنێت
4, تشرینی یەکەم 2012
فەیسبووک ڕێژەی بەکارهێنەری چالاكی دەگاتە ١ ملیار.

لە کۆتایدا گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتی جیهانی لەدوای هەشت ساڵ لە تەمەنی ڕێژەی بەکارهێنەری چالاکی گەیشتە ١ ملیار بەکارهێنەر. ئەمڕۆ فەیسبووک ڕایگەیاند لە یەک مانگدا ڕێژەی بەکارهێنەری چالاکی فەیسبووک ١ ملیار بەکارهێنەرە.
لە ژووری هەواڵی سەرهێڵیان مارک زوگەربێرگ سەرۆکی فەیسبووک دەڵێت “ئەگەڕ ئێوە ئەمە دەخوێننەوە: سوپاس بۆ ئێوە بە بەخشینی ئەو ڕێزە بە من و دەستە چکۆڵەکەم لە خزمەتکردنی ئێوە. یارمەتیدانی ملیارێک خەڵک لەبەیکگەیشتنیان سەرسوڕهێنەرە و سادەییە و ئەمە ئەوەیە کە من شانازی پێوەدەکەم لە ژیانمدا.”
ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەی کە لە ژورێکی بەشە ناوخۆییەوە لە ساڵێ ٢٠٠٤ دەستی پێکرد لە ١٤ی مانگی ڕابردوو ڕێژەیەکی مێژووی تۆمارکرد کە ١ بەرامبەر بە ٧ی ڕێژەی دانیشتوانی جیهانە.
شایەنی باسە بە گوێرەی فەسیووک ماڵپەڕەکەیان ئامارەکەی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
- ١.٣ تریلۆن لایک
- ١٤٠.٣ ملیار پەوەندی هاوڕێیەتی
- ٢١٩ ملیار وێنە بەرزکراوەتەوە
- ١٧ ملیار شوێن تۆمارکراوە.
سەرچاوە cnet
لێرەوە زیاتر بخوێننەوە..
http://news.cnet.com/8301-1023_3-57525797-93/facebook-hits-1-billion-active-user-milestone/?ttag=fbwp