ئەپ و نەرمەکاڵا 6, ئاب 2018

نەخشەی گووگڵ (Google Map) شێوەی زەوی لە تەختەوە بۆ گۆیی دەگۆڕێت

بە ڕای تۆ زەوی تەختە یان گۆییە؟ ڕۆژانێک بیستوومانە دەربارەی ئەو بیرۆکەیەی هەندێک خەڵک کە باس لە تەختی زەوی دەکەن. نەخشەی گووگڵیش لەگەڵ کۆڵێک بەکارهێنەر، هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیدا شێوەی بینینی نەخشەی وڵاتەکانی بە تەختی پێشان دەدا، بەڵام لە کۆتاییدا و دوای نوێکردنەوەیەک ئێستا نەخشەی گووگڵ بە شێوەی گۆییە.

بە ٢ پەنجە زەوییەکە ببە دواوە و دەبینیت شێوەی زەوی لە نەخشەی گووگڵ بووەتە ٣-دووری. بەم نوێکردنەوەیە نەک تەنها شێوەی زەوییەکە گۆڕاوە بەڵکو بۆ دۆزینەوەش ئاسانکارییە.

بۆچی گووگڵ هەر ئەم شێوەیەی بۆ نەخشەکەی داناوە؟

کارمەندێکی گووگڵ ئاشکرای دەکات، کە بۆچی گووگڵ لە ڕابردوودا و لە ساڵی ٢٠٠٩ـەوە شێوەی تەختی بە زەوی دابوو و دەڵێت “لە یەکەم بڵاوکردنەوەی نەخشەی گووگڵ شێوەی زەوییەکە تەخت نەبوو، ڕێگاوبانەکان لە هەندێ شوێنی بەرزی وەک ستۆکهۆڵم لە نەخشەکەدا نەدەگونجا وەک ئەوەی لە ڕاستی هەبوو.”

https://twitter.com/googlemaps/status/1025130620471656449

دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا گووگڵ بەشی دۆزینەوەی خواردنگەکانی نوێکردەوە کە شوێنەکەتی هاوبەشی پێدەکرد و بڵاوت دەکردەوە ئێستا لەم نوێکردنەوەیەدا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی شوێنەکەت ڕێژەی پاترییەکەشت بڵاو دەبێتەوە.

بۆچونی تۆ