گەرمترین
6, ئاب 2018
گووگڵ کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی Pixel 3ـی بە هەڵە ئاشکرا کرد

بە دڵنیاییەوە دەزانین مۆبایلەنوێیەکانی گووگڵ بە ناوی پێکسڵ ٣ لە مانگەکانی داهاتوودا نمایش دەکرێت بەڵام تا ئێستا بەرواری تەواو بە نهێنی ماوەتەوە. وا دیارە کۆمپانیای گووگڵ کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەنوێیەکانی خۆی کە پێکسڵ ٣ـن، بە هەڵە ئاشکرا کردووە و بە تەواوی لە ماڵپەڕەکان بڵاوبووەتەوە.
زانیارییەدزەپێکراوەکان دەڵێن مۆبایلی پێکسڵ ٣ و براگەورەکەی (XL 3) لە ڕۆژی ٤ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ کە دەکاتە ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن گووگڵەوە نمایش دەکرێن. ئەم زانیارییەش بە هەڵە لە ماڵپەڕی Famebitـەوە دانراوە و زانیارییەکان بە ڕوونی هەیە کە سەکۆیەکی گووگڵە بۆ بازاڕەکانی یوتیوب.
“ئەم بەروارە هەمان بەرواری نمایشکردنی مۆبایلەکانی پێکسڵ ٢ـوە لە ساڵی پار”
دەربارەی تایبەتمەندی مۆبایلەکانیش زانیاری ئامادەکراو هەیە:
ئەمانە دوایین زانیاری و پێشبینییەکانن دەربارەی ئەو ٢ مۆبایلە نوێیەی گووگڵ:
- بوونی ٢ کامێرای سێڵفی. هەروەها بوونی ٢ بڵندگۆ لە بەشی پێشەوەی مۆبایلەکە و پەنجەمۆریش لە بەشی پشتەوە.
- یەکەمین مۆبایل دەبن کە بە وەشانی ئەندرۆید P کاربکەن.
- پێشبینی دەکرێت ڕوونمای ئەم ٢ مۆبایلە نوێیە بەشی نۆچی لە سەرەوە هەبێت.
- پێدەچێت مۆبایلەکان پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی بێ تەل بکەن.
- پێشبینی دەکرێـت هەمان دیزاینی پێکسڵ ٢ـیان هەبێت.
وێنەکەی سەرەوەش وێنەی دزەپێکراوی مۆبایلەکانە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.