هەواڵ

جی مه‌یل (Gmail) له‌ به‌رگ و دیزاینێكی تازه‌دا.

له‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا گۆگڵ چه‌ند هه‌واڵێكی دا سه‌باره‌ت به‌ نوێكردنه‌وه‌ی ئیمه‌یڵی گۆگڵ ناسراو به‌ جی مه‌یڵ دوێنێ 1ی11ی2011 گۆگڵ دیزاینه‌ نوێكه‌ی خسته‌ به‌رده‌ستی به‌كاربه‌رانی بۆ ئه‌وه‌ی دیزاینه‌ كۆنه‌كه‌ بگۆڕن بۆ نوێكه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك گرانكارییه‌وه‌.

گۆڕانكارییه‌كان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

1-Message strings have been cleaned up and redesigned

2-navigation has become customizable

3-Gmail search has been updated

4-New HD themes

5-Streamlined conversations

سه‌باره‌ت به‌ گۆرانكاری زیاتر به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شی جیمه‌یڵ له‌ كۆمپانیای گۆگڵ ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاند كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ باشتركردن و زیاد كردنی خزمه‌تگوزاری تر بۆ جی مه‌یل..

ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ش ببینن:

بۆ گۆڕینی جیمه‌یله‌كه‌ت له‌ دیزاینی كۆنه‌وه‌ بۆ نوێكه‌ كلیك له‌ دووگمه‌ی Switch to the new look  كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌شی ده‌سته‌  ڕاستی خواره‌وه‌ی جیمه‌یله‌كه‌ت.

2 تشرینی دووه‌م، 2011
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1178