رەقەکاڵا 7, ئاب 2018

بۆچی ئینتێڵ ڕوو دەکاتە 8 ناوک لە Core i7؟ زانیاری نوێ دەربارەی Core i9 9900K

پاش ١٠ ساڵ بۆ یەکەم جار ئینتێل لە زنجیرەی ™Core ڕووی کردە  ٦ ناوک، ئەمەش دوابەدوای دەرچوونی ڕایزن وەک نوێترین پێکهاتە (Architecture)ی کۆمپانیای AMD لە ژێر نازناوی Zen دێت. بۆ ئەوەی ئینتێل فشارەکانی ڕایزن کەمبکاتەوە، نەوەی نۆیەمی ئینتێل وەک چارەسەرکەرێکی ٨ ناوک دەردەکەوێت بە خێرایەکی ناوازە کە دەگاتە ٥ گێگاهێرتز لە خێرای ئاسایی (Stock).

هەر وەک ئاشکرایە، ئینتێڵ لە تاک ناوک دەستێکی باڵای هەیە بەڵام لە کۆمەڵە ناوکەکان ئاستی وەک پێویست نییە و بۆتە جێگای ناڕەزایی کڕیاران. بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، ئینتێل پلانی داناوە بۆ تاقیکردنەوەی ٨ ناوک لە خێزانی کۆڕ ئای ٧ بە بێ بوونی تەکنەلۆژیای HyperThreading. ئەمە جگە لەوەی ئینتێڵ پشتگیری لە بۆردی دایک (MotherBoard)ی زنجیرەی ٣٧٠ دەکات بۆ چارەسەرکەرە نوێیەکان کە خاوەنی ٨ ناوکن، بەڵام لێرە پرسیارێک دێتە پێش، ئەویش ئایا بۆردەکانی زنجیرەی ٣٧٠ توانای کارکردنی ٨ ناوکیان هەیە؟

لە ڕاستیدا تەنها کات دەتوانێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە، بەڵام شارەزایان دەڵێن تەنها ئاست بەرزەکانی زنجیرەی ٣٧٠ توانای کارکردنی ئەم چارەسەرکەرە نوێیەیان هەیە چونکە پێشتر ئەم زنجیرەیە دیزاین کراوە بۆ ٦ ناوک نەوەک ٨ ناوک، هەروەها شارەزایان دەڵێن واباشترە بۆردی نوێ بکڕیت و زنجیرەی ٣٧٠ فەرامۆش بکەیت بەتایبەت بۆ چارەسەرکەری ٨ ناوک.

بە وتەی شارەزایانی پێگەی Reddit بۆ چارەسەرکەرە ٨ ناوکەکان پێویستە دوو دەرچەی بۆ پێدانی وزە بە پڕۆسێسەرەکە هەبێت، دانەیەک ٨ ناوکی بێت و  دانەیەک ٤، یاخوود ٨ بە ٨ بێت بەتایبەت بۆ Core I9 9900K، چونکە ئەم چارەسەرکەرە خاوەنی تەکنەلۆژیای HyperThreading دەبێت.

ئەگەر وردبینەوە، دوو دەرچەی ٨ بە ٤ دەبینین بە کۆکردنەوە دەکاتە ١٠ دەمبووس بۆ پەیوەست کردنی وزە بۆ چارەسەرکەری ڕایزن، بەڵام لە ئینتێل تەنها یەک دەرچەی ٨ دەمبووس هەیە ئەمەش بۆ جێگیرکردنی ٨ ناوک بە تەکنەلۆژیای HyperThreading پێویستی بە وزەی زیاتر هەیە، هەروەک لەم وێنانەی خوارەوە دەبینرێت.

بۆردی کۆمپانیای ئەیسوسی ئاست بەرز

بۆردی ئاست بەرزی کۆمپانیای ئاسڕۆک لە جۆری تایشی.

هەروەها هەواڵێکی دزە پێکراو لە هەڵسەنگێنەری 3D Mark ئەوەی خستۆتە ڕوو کە جۆرێک چارەسەرکەری کۆمپانیای ئینتێڵ بە ناونیشانێکی نادیار، ئەویش پێدەچێت Core i9 9900K بێت، چونکە توانیویەتی ئاستی Ryzen 7 2700X تێپەرێنێت و پێشی بکەوێت. ئەوەی جێگای بایەخە لەسەر بۆردی دایکی Z370 تاقیکراوەتەوە و بەو هۆیەوەیە لە ئێستادا پێشبینیەکان ئاڵۆزتر بوون و تا کاتی دەرچوونی هەموو شتێک بەتەواوی یەکلای دەبێتەوە.

 

 

سەرچاوە :
تاگەکان intel
بۆچونی تۆ