ئەپڵ 7, ئاب 2018

بڵاوبوونەوەی یەکەم جەیڵبرەیکی کاتژمێرەکانی ئەپڵ

سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ بەردەوام لە هەوڵدا بوو بۆ شکستهێنان بەم پڕۆسەیە بەڵام وا دیارە سەرکەوتوو نەبوو لەم کارەیدا، لە ماوەی ڕابردوودا گەشەپێدەر Tihmstar هەستا بە ڕاگەیاندنی جەیڵبرەیک بۆ وەشانی Series 3ـی کاتژمێرەکانی ئەپڵ هەرچەندە ئەم کارەی گرنگیەکی زۆری نییە بۆ بەکارهێنەران بەڵام بە چاولێکردن بۆ ئەو توانایەی کە هەیەتی ئەوا شایەنی گرنگیپێدانە، هەروەها بە پێی ماڵپەڕی WCCFtech ئەم جەیڵبرەیکە گونجاوە لەگەڵ سیستمی وەگەڕخەری watchOS 4.1 و کاتژمێری ئەپڵ Series 3 و لە ڕێگەیەوە گەشەپێدەران دەسەڵاتی گەیشتن و دەستکاریکردنیان دەبێت لە rootـدا لەگەڵ بوونی چەندین تایبەتمەندی دیکە کە دەبێتە جێگای گرنگیپێدانی گەشەپێدەران.

سەبارەت بەوەی ئایا ئەم جەیڵبرەیکە بۆ بەکارهێنەری ئاسایی دەبێت؟ وەڵام نەخێر ئەم جەیڵبرەیکە بە تەنها تایبەتە بە گەشەپێدەران و بەو شێوەیە نییە کە ڕێگەت پێ بدات سیدیا لەسەر ئامێرەکەت جێگیر بکەیت بەڵکو تەنها ڕێگەت پێ دەدات بگەیت بە قوڵایی سیستمەکە بەڵام ئەگەرێکی کراوەیە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە هۆی ئەم جەیڵبرەیکەوە بەکارهێنەران بتوانن شێوازی ڕووکاری بەکارهێنەر بگۆڕن یاخود چەندین گۆڕانکاری دیکەی تێدا بکەن.

تاگەکان watchOS
بۆچونی تۆ