رەقەکاڵا
7, ئاب 2018
پڕۆسێسەرەنوێیەکەی AMD بەهێزترینی جیهانە و پێشڕەوی پڕۆسێسەری Core i9 دەبێت

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ڕەقەکاڵای کۆمپیوتەر (AMD) پڕۆسێسەری ڕایزن Threadripper 2990WXـی ڕاگەیاند و ئێستا بە بەهێزترین پڕۆسیسەری جیهان دادەنرێت. ٣٢ ناوک لەسەری کار دەکەن لەگەڵ ٣ پڕۆسیسەری تر کە یارمەتی پڕۆسێسەری 2990WXدەدەن، بەڵام ناوکی کەمتریان لەسەرە. قەبارەشی هێندەی مۆبایلی ئایفۆن ٥ـە و لەسەر ڕوومێزەکان – Desktop دەبەسترێت.
لە مانگەکانی ٨ و ١٢ی ئەمساڵ بەردەست دەبێت و نرخیشی ١,٨٠٠ دۆلار دەبێت و بەمەش پڕۆسێسەرەکە گرانبەها دەبێت. بەڵام دەبێت ئەوەشمان بیر بێت کە ڕایزنە نوێیەکە ڕکابەر و پێشڕەوەی یەکێک لە پڕۆسێسەرەبەهێزەکانی کۆمپانیای ئینتێڵە کە ئەویش کۆر i9ـیە.
ڕایزن Threadripper 2990WX بە ٢ جۆر بۆ کڕیاران بەردەست دەبێت، کە یەکێکیان جۆری Xـە و بۆ یاریکەران دروستکراوە و هەروەها جۆری WX کە ئەمەشیان بۆ گەشەپێدەرانە.
شایەنی ئاماژەیە پەڕەی فەرمی AMD لە فەڕەنسا گرافیکەزانیارییەکی دەربارەی توانای هەردوو پڕۆسیسەری کۆر i9 و پڕۆسێسەرە نوێیەکە (2990WX) بڵاوکردەوە، کە وەک دیارە لە چەند بواری جیاوازدا 2990WX باڵادەستە:

لەگەڵ ئەوەی ڕایزنی نوێ ٣٢ ناوک لەخۆ دەگرێت، خاوەن 64-Thread کە هەر یەک لەمانە توانای پڕۆسێسەرن بۆ شیکردنەوەی چالاکییەکانی کۆمپیوتەر. خێرایی ٣,٠ گێگاهێرتز و خێرایی تەواویش ٤,٢ گێگاهێرتز لەگەڵ 32MB Cache تایبەتمەندییەکانی تری پڕۆسێسەرەکەن.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.