بابەتی گرینگ
7, ئاب 2018
ئایا Galaxy Note 9 هەمان سیناریۆی Galaxy S9 دووبارە دەکاتەوە؟

بڕیارە کۆمپانیای سامسۆنگ ڕۆژی پێنجشەممە (9\8\2018) بەفەرمی زنجیرەی نۆیەمی Galaxy Note ڕابگەیەنێت، بەڵام لەئێستاوە بەشێکی چاودێران دەپرسن، ئایا Note 9 هەمان سیناریۆی S9 دووبارە دەکاتەوە، یاخود نا؟ بۆ ئەمەش دەبێت تا کاتی کۆنگرەکە بوەستین و چاوەڕێ بکەین.
تا ئێستا زۆر هەواڵی پێشبینیکراو و دزەپێکراو لەسەر Note 9 بڵاوکراونەتەوە، لەوانەش کارکردنی مۆبایلەکە بە پێنووسی زیرەکی S Pen کەتایبەتمەندی بلوتوزی هەیە، ڕوونمایەکی گەورەی چێوەیی، زۆر شتی تریش. بەڵام ئەم بەرهەمە نوێیەی سامسۆنگیش وەکو مۆبایلی پێشووی شکست بێنێت لەڕووی بازاڕ و فرۆشتنەوە. سامسۆنگ نوێترین و دیارترین مۆبایلی خۆی لەزنجیرەی S لەمانگی شوباتی ئەمساڵ بڵاوکردەوە بەکامێرای باشتر و گەشەپێدانی لایەنی دەنگیی مۆبایلەکە، دوای مانگێکیش بەردەست کرا لەفرۆشگە و بازاڕەکانی مۆبایل، بەڵام بەپێی دوایین ڕاپۆرتی فرۆشیی کۆمپانیاکان، سامسۆنگ بەڕێژەیەکی بەرچاو فرۆشییەکانی دابەزی و شکستی هێنا لەبەدەستهێنانی ڕێژەیەکی فرۆشتنی باش بۆ مۆبایلەکانی Galaxy S9 و S9 Plus.
ئیدی ئەمە بەسەرهاتی سامسۆنگ بوو بۆ نیوەی یەکەمی ئەمساڵ، پێویستە چاوەڕێی کۆنگرەکە بکەین و بزانین مۆبایلەکە چ تایبەتمەندی و شتێکی نوێ لەخۆدەگرێت کەسەرنجی بەکارهێنەران و خەڵکیی ڕابکێشێت، ئینجا دەردەکەوێت ئایا سامسۆنگ بۆ نیوەی دووەمی ئەمساڵ دووبارە زەرەر دەکاتەوە و شکست دێنێت یاخود هەڵدەستێتەوە و سەرکەوتوو دەبێت.
بیرتان نەچێت، کەی ئای تی ئێن ڕووماڵی ڕاستەوخۆی کۆنگرەکە دەکات، بۆیە لەگەڵ کەی ئای تی ئێن بن و زۆرترین زانیاری لەسەر کۆنگرەکە بزانن.
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.