ئۆپۆ
8, ئاب 2018
دەرکەوتنی چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی مۆبایلی R17 Oppo

مۆبایلی R17ـی کۆمپانیای ئۆپۆ دووبارە چەند وێنەیەکی دەرکەوتەوە لەسەر ماڵپەڕی TENAA و لەگەڵ ئەوەشدا ئامێرێکی نوێ دەرکەوت لە ماڵپەڕەکەدا یەکێکیان هەڵگری ژمارەی PBEM00 و ئەوی دیکەشیان هەڵگری ژمارەی PBET00ـە و هیچ زانیاریەکی زیاتری لە بارەوە نەدراوە بەڵام ڕوون بووەتەوە کە ئەستوری مۆبایلەکان 157.5 × 74.9 × 7.5 میللی مەتر دەبێت لەگەڵ ڕوونمایەک بە قەبارەی 6.4 ئینچ و باتریەک بە توانستی 3415 میللی ئەمپێر.
لەم بارەیەشەوە هەواڵێکی دزەپێکراو دەرکەوت لەسەر ماڵپەڕی Weibo کە وا دادەنێت ئەم دوو جۆرە بە تەنها دەگونجێت لەگەڵ مۆبایلی R17 و هەروەها پێشبینی دەکرێت کە هەردوو مۆبایلەکە کاربکەن بە پڕۆسێسەرێک لە جۆری Snapdragon 710 بەڵام جۆری Pro لە مۆبایلەکە لەوانەیە هەڵگری ڕامێک بێت بە قەبارەی 10 گێگابایت لەگەڵ بوونی تەکنیکی ناسەرەوەی ڕووخسار TOF 3D و هەروەها لەوانەشە مۆبایلەکان پارێزراوبن بە چینێک لە شوشەی پارێزەری Gorilla Glass 6ـی نوێ لە Corningـەوە، سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی هەردوو مۆبایلی R17 و R17 Pro پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا ڕابگەیەندرێت.




هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.