ئامێرە هەمەجۆرەکان 8, ئاب 2018

کوالکۆم ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی پڕۆسێسەرێکی نوێی بۆ کاتژمێرە زیرەکەکان ئاشکرا کرد

کۆمپانیای کوالکۆمی بەناوبانگ لەبواری پڕۆسێسەر و چارەسەرکەری ئامێرە زیرەکەکان، هەنگاوی داهاتووی ڕاگەیاندنی پڕۆسێسەرێکی نوێ دەبێت بۆ کاتژمێرە زیرەکەکان، ئەمڕۆش ڕێکەوتی ئەو هەنگاوە ئاشکرابوو، ئەمەش بەگوێرەی پێگەی Android Police.

کۆمپانیاکە ماوەیەکی زۆربوو هیچ پڕۆسێسەرێکی نوێی بۆ کاتژمێرە زیرەکەکان کەبەئەندرۆید کاردەکەن بەرهەم نەهێنابوو، دوایین پڕۆسێسەری ئەو کۆمپانیایە بۆ کاتژمێرەکان بەناوی (Snapdragon Wear 2100) بوو.

لەگەڵ نوێکردنەوەی سیستەمی کارپێکردنی کاتژمێرە زیرەکەکان و ناولێنانەوەی بە (Wear OS)، کوالکۆم بڕیاری داوە پڕۆسێسەری نوێ بەرهەم بهێنێت بۆ ئەوەی کاتژمێرەکانی داهاتوو زیرەکتر و پێشکەوتووتر بن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ