بابەتی گرینگ 8, ئاب 2018

وەلید بن تەڵاڵ ڕێژەی %2.3 ی پشکەکانی سناپچاتی کڕییەوە

نووسینگەی ئەمیر وەلید بن تەڵاڵ گەورە بازرگانی سعوودیی بڵاویکردەوە کە بن تەڵاڵ ڕێژەی %2.3 ی پشکەکانی سناپچاتی کڕیوەتەوە بەرامبەر 950 ملیۆن ڕیالی سعوودیی (نزیکەی 255 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی)، بەتێکڕای 11 دۆلار بۆ هەر پشکێک.

بەم پشکەش، بن تەڵاڵ دەبێتە یەکێک لەگەورەترین خاوەن پشکەکانی سناپچات، ئەمەش دوای تەواوکردنی گرێبەستەکە لەڕۆژی 25ی ئازاری ئەمساڵ. لەبارەی ئەم بازرگانییەوە، بن تەڵاڵ ئاماژەی بەوەدا کە سناپچات یەکێکە لەدیارترین سەکۆکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەجیهاندا و ڕامان وایە کەڕۆژ بەڕۆژ کاریگەری زیاتر دەبێت لەسەر بەکارهێنەرانی.

ڕاگەیاندنی ئەم گرێبەستەش لەگەڵ بڵاوکردنەوەی کۆمپانیاکە هات تایبەت بەڕاپۆرتە داراییەکانی چارەگی دووەمی ئەمساڵ، کە گەشەی بەخۆوە بینیوە لەداواکارییەکان و پاشەکشەی کردووە لەژمارەی بەکارهێنەرە چالاکەکانی ڕۆژانە لەسەر ئەپەکە.

سەرچاوە :
تاگەکان سناپچات هەواڵ
بۆچونی تۆ