ئەندرۆید 8, ئاب 2018

بڵاوبوونەوەی ناوی ئەو مۆبایلە ئاست مامناوەندانەی سامسۆنگ کەئەندرۆید ئۆریۆیان پێدەگات

دوای ئەوەی کۆمپانیای گووگڵ بەفەرمی وەشانی نۆیەمی ئەندرۆیدی بە (Android Pie) ناساند و چاوەڕێدەکرێت کۆتایی ئەم مانگە وەشانەکە بگات بەبەشێک لەمۆبایلەکانی گووگڵ و کۆمپانیاکانی تر، بەڵام تا ئێستاش زۆرێک لەکۆمپانیاکان وەشانی هەشتەمی ئەندرۆیدیان (Android Oreo) ڕەوانەی بەکارهێنەران نەکردووە، دیارترینیشیان کۆمپانیای سامسۆنگە، کە تاوەکو ئێستا زۆربەی هەرە زۆری مۆبایلەکان نوێکردنەوەی وەشانی هەشتەمی ئەندرۆیدیان پێنەگەیشتووە.

بەڵام ئەمڕۆ چەند وێنەیەکی دزەپێکراو بڵاوبوونەوە و تیایدا ناوی ئەو مۆبایلە ئاست مامناوەندانەی سامسۆنگ لەخۆدەگرێت کەنوێکردنەوەی ئەندرۆید ئۆریۆیان پێدەگات، بۆیە گەر خاوەنی یەکێک لەو مۆبایلانەی خوارەوەیت،ئەوا پێویستە چاوەڕێ بکەیت تا نوێکردنەوەکەت پێدەگات.

وێنەکان کە لەئەپی Samsung Members ـەوە گیراون، ئاماژەی بەناوی 12 مۆبایل و تابلێت داوە کەنوێکردنەوەکەیان پێدەگات، ئەم وێنانەی خوارەوە ئاماژە بەناوەکان دەکات:

لەوێنەکاندا ئاماژە بەناوی ئەو مۆبایل و تابلێتانەش کراوە کەنوێکردنەوەکەیان پێگەیشتووە، لەوانەش (Galaxy S9، S8، S8+، Note 8، Tab S3).

بیرمان نەچێت ئەو ڕێکەوتانەی لەوێنەکان ئاماژەیان پێدراوە بەگوێرەی وڵاتانی ئەوڕوپایە و بۆ کوردستان لەوانەیە کاتێکی زیاتر بخایەنێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ