بابەتی گرینگ 8, ئاب 2018

بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی نوێ کەشێوەی مۆبایلی Pixel 3 XL ئاشکرا دەکەن

کەمتر لەدوو مانگ ماوە بۆ ئەوەی کۆمپانیای گووگڵ نەوەی سێیەمی مۆبایلەکانی Pixel ڕابگەیەنێت، بۆیە هەواڵە پێشبینی و دزەپێکراوەکان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبن دەربارەی مۆبایلە نوێیەکانی گووگڵ.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا چەند وێنەیەکی دروستکراو دەربارەی شێوەی مۆبایلی Pixel 3 XL بڵاوبوونەوە بەڕەنگەکانی ڕەش و سپی، ئەمڕۆش چەند وێنەیەکی تری نوێ بڵاوبوونەوە کەپێشبینی دەکرێت شێوەی کۆتایی مۆبایلەکە بن.

ئەم وێنانە کەپێگەیەکی ڕووسی لەکەناڵی تێلەگرامی تایبەت بەخۆی بڵاویکردۆتەوە، تیایدا بەشی پێشەوەی مۆبایلی Pixel 3 XL دەردەکەوێت، لەگەڵ وێنەیەکی دزەپێکراوی بیستۆکی Pixel Bud کە لەگەڵ مۆبایلەکە دەبێت، هەر بەپێی وێنەکانیش ڕوونمای مۆبایلەکە خاوەن نۆچ دەبێت.

وێنەکان ئەوە دەردەخەن کە مۆبایلەکە بەنوێترین وەشانی ئەندرۆید (ئەندرۆید پای ٩) کاردەکات لەگەڵ پڕۆسێسەرێکی هەشت ناوکی لەکۆمپانیای کوالکۆم کەپێدەچێت Snapdragon 845 بێت، هەروەها ڕوونی ڕوونمای مۆبایلەکە 2960×1440 پیکسڵ دەبێت، جگە لەمانەش، بەپێی هەواڵە دزەپێکراوەکان ڕامی مۆبایلەکە 4 گێگابایت دەبێت.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ