ڕاپۆرت و توێژینەوەکان 9, ئاب 2018

سامسۆنگ 20 ملیار دۆلار بۆ ئینتەرنێتی 5G و تەکنەلۆژیاکانی داهاتووی ژیری دەستکرد تەرخان دەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ هەمیشە هەوڵیداوە تا خۆی لە ئاستێکی بەرزی تەکنەلۆژیاجیهانییەکان ببینێتەوە، ئەمەش نەک تەنیا بەهۆی مۆبایلە زیرەکەکانەوە، بەڵکو بەهۆی چەندین تەکنەلۆژیای تر لە
بوارەکانی تری وەک کەلوپەلی ماڵان و کۆمپیوتەر و چەندانی تر کە هەموویان ئامێری بڕواپێکراو و ئاستبەرز و بەم هۆیەش هەمیشە کۆمپانیاکە هەوڵی داوە گرنگی زۆرتر بە تەکنەلۆژیانوێیەکان بدات.

ئێستاش سامسۆنگ بڕی ٢٠ ملیار دۆلاری بۆ تەکنەلۆژیاکانی داهاتوو تەرخان کردووە. وە بە پێی ڕاپۆرتێکی CNBCـیش بێت کۆمپانیاکۆرییەکە ئەم بڕەپارەیەی بۆ ڕەخساندنی تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم – (ئینتەرنێتی 5G) و تەکنەلۆژیازیرەکەکانی وەک (ژیری دەستکرد) تەرخان کردووە، کە لە داهاتوودا دەیەوێت لە ئامێرەکان و لە ئۆتۆمبێلەکاندا دایبنێت.

بە پێی سامسۆنگ بێت، ئەوا کۆمپانیاکە لە ٣ ساڵی داهاتوودا دەیەوێت ٤٠,٠٠٠ هەلی کار بڕەخسێنێت، کە ١,٠٠٠ کار لەمانە لێکۆڵەر دەبن تایبەت بە برەودان بە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد بۆ دۆزینەوەی بیرۆکەی نوێ لە هەموو جیهاندا.

شایەنی باسە لە چەند ساڵی داهاتوو پێدەنێینە تەکنەلۆژیانوێیەکان و لە گرنگترینشییان تەکنەلۆژیای ئینتەرنێتی 5gـیە یان نەوەی پێنجەم لە تۆڕی پەیوەندییەکان کە وا بڕیارە لە چەند ساڵی داهاتوو بگاتە وڵاتانی وەک هیندستان وە بە زووترین کاتیش بە چین و یابان و کۆریای باشور دەگات.

بۆچونی تۆ