ئای ئۆ ئێس
9, ئاب 2018
ئەپی Animatix بۆ دانانی جووڵەی زیندوو بۆ وێنەکەت – داگرتن بۆ ئایفۆن (IOS)

ئەم ڕۆژانە چەندین ئەپ و یاری ناوازە بڵاوبوونەوە و تێیاندا ئەپەکانی دەستکاریکردنی وێنەی تێدایە و لەم ئەپانەش ئەپی پێشکەوتووی Animatix هەیە کە لە کۆگای ئەپ ستۆر بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن بڵاوبوویەوە.
بیرۆکەی ئەم ئەپە دانانی وێنەی زیندوو و جوڵاوە بۆ وێنەکەت بە باشترین شێوە. جوڵەیەکی جوان بە وێنەکەت دەدات کە لە هیچ ئەپێکی پێشووتری مۆبایل نەتبینیوە. لە ئەپەکدا ٢٤ شتی جووڵەی جیاواز هەیە لەگەڵ دەستکاریکردنی وێنەکەت و ڕەنگەکان. وە پاشان لە کاتی تەواوکردنی وێنەکەتدا دەتوانیت بە شێوەی GIF – وێنەی جوڵاو پاشەکەوتی بکەیت یان ڕاستەوخۆ بە وێنە بیخەیتە مۆبایلەکەتەوە.
دەشتوانیت وێنەجوڵاوەکان بوەستێنیت تا وەک وێنەیەکی فۆتۆگرافی دەرکەون. بە داخەوە ئەپەکە خۆڕایی نییە و بە نرخی ١,٩٩ دۆلار تەنیا بۆۆ سیستەمی IOS واتا ئایفۆنەکان بەردەستە. کرتە لەم ناوە بکە بۆ داگرتن: Animatix
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.