سامسۆنگ 9, ئاب 2018

بە فەرمی مۆبایلی گالەکسی Note 9 ڕاگەیەنرا

پێش بڵاوکردنەوەی مۆبایلەکان هەموو ماڵپەڕەکان پڕ دەبن لە وێنە و زانیاری دزەپێکراو دەربارەیان و گالەکسی نۆوت ٩ـش زۆرترین دەنگوباسی خەڵکی لێکەوتەوە. ئێستا مۆبایلەکە فەرمییە و ئەم ئێوارەیە سامسۆنگ لە کۆنگرەیەکیدا مۆبایلەکەی نمایشکرد. سەرەتای وتەکانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سامسۆنگ بە تەکنەلۆژیاگشتییەکانی گالەکسییەکان دەستیپێکرد و ستایشی هێز و توانای گالەکسیەنوێیەکەی دەکرد بە بەهێزترین مۆبایلی جیهان ناوی برد. پاشان لە ڤیدیۆیەکدا گالەکسی نۆوت ٩ نمایشکرا:

[su_youtube url=”https://youtu.be/rjaL94yEJME” width=”500″ height=”300″]

دروشمی سامسۆنگ هەر لە سەرەتای بانگەشەکردن بۆ گالەکسی نۆوت ٩ بوونی پاترییەکی بەهێز بوو و لە ڕاستیشدا گالەکسی نۆوت ٩ لەو مۆبایلانەیە کە بە شێوەیەکی باش بەرگەدەگرن لە بەکارهێناندا بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێننەوە، چونکە پاترییەکەی بە توانای ٤,٠٠٠ میللی ئەمپێرە و ئەمەش بەهێزترین پاترییە لە مێژووی زنجیرەی گالەکسی نۆوتدا.

پێنووسی گالەکسی نۆوت ٩ جیاواز لە گالەکسیەکە چەند ڕەنگێکی جیاوازی هەیە و ئەمجارە سامسۆنگ دووگمەی کۆنتڕۆڵی بۆ پێنوسەکە زیادکردووە، بەمەش دەتوانیت لە دوورەوە گالەکسییەکەت بە هۆی بلوتوزەوە کۆنتڕۆل بکەیت. نموونە تۆمارکردنی وێنە و پێکردنی ڤیدیۆکان و لادانی وێنەکانت لە ئەلبووم. زۆرێکی تر کە هەموو ئەمانە تایبەتمەندی نوێن لە پێنووسی نۆوت بۆ یەکەمجار لە گالەکسی نۆوت٩ـدا. بەهۆی وێنەکێشێکەوە باس لە توانای کێشانی شتەکان بەم پێنوسە کرا. دەتوانیت وردترین هێڵەکان بکێشیت و ئەمەش خێرایی و توانای زۆری پێنوسەکە دەردەخات.

ئەمجارەیان تەنیا بەهۆی کێبڵێکەوە، دەتوانیت گالەکسییەکەت بە کۆمپیوتەر و تێلەفزیۆنەوە پەیوەستبکەیت. پێویستت بە ئامێری Dex نییە، چونکە ئێستا Dex لە ناو گالەکسییەکە خۆیەتی. ئەمەش لە لە باشترین نوێکارییەکانی سامسۆنگە بۆ گالەکسییەکان بە تایبەتی گالەکسی نۆوت ٩.

بە دڵنیاییەوە بەهۆی بوونی پڕۆسێسەری سناپدارگۆن ٨٤٥ـەوە لەگەڵ یاریدەدەرێکی ڕام بە فراوانییەکانی ٨ گێگابایت و ٦ گێگابایت، گالەکسییەکە لە بەهێزترین مۆبایلەکانی جیهانە.

بڵندگۆی گالەکسی نۆوت ٩ ستیرۆیە، بە یارمەتی کۆمپانیای AKG دروستکراوە و بەمەش بڵندگۆی گالەکسییەکە خۆی ئاستێکی بەرزی دەنگ دەبینێتەوە. بە هەمانشێوە بیستۆکەکشی لە لایەن کۆمپانیای ناوبراوەوە بەرهەمهێنراوە و نرخی ١٠٠ دۆلارە.

هەر لە کۆنگرەکەدا باس لە یاری فۆرتنایت کرا. فۆرتنایت بۆ مۆبایلەکانی S9 – S8 – نۆوت ٨ – S7 بە شێوەیەکی تایبەتی بۆ چەند ڕۆژێک بەردەستە. دەتوانیت لێرەوە یاری فۆرتنایت بۆ گالەکسییەکەت دابگریت. وە ئەگەر کڕینی پێشوەختە بۆ گالەکسی نۆوت ٩ بکەیت، ١٥,٠٠٠ لە V-Bucksـی فۆرتنایت وەردەگریت.

کامێرای گالەکسی نۆوت ٩ دووانە هاوێنەییە. ١٢ مێگاپێکسڵ بە ١٢ مێگاپێکسڵ. نوێکارییەکانی سامسۆنگ بۆ کامێرا زۆرتر خۆی لە توانای وێنەگرتنی گالەکسییەنوێیەکە لە شەودا دەبینیەوە کە توانای کرانەوەی هاوێنەی کامێراکەی بە قەبارەی ١,٥ـە و بەمەش گالەکسی نۆوت ٩ باشترین وێنەت لە کاتی شەودا پێشکەش دەکات.

  • ڕوونمای گالەکسی نۆوت ٩ لە مێژووی زنجیرەی نۆوتدا گەورەترینە، چونکە قەبارەکەی ٦,٤ ئینچە. هاوشێوەی گالەکسییەکانی پێشووتر، ڕوونماکەی بە ڕوونی +Quad HDـە واتا ٢٥٦٠ پێکسڵ بە ١٤٤٠ و لە جۆری Super Amoledـە.
  • ڕامەکەی بە فراوانی ٨ گێگابایت – ٦ گێگابایتە.
  • بیرگەی ناوخۆی ٥١٢ گێگابایت بۆ یەکەمجار لە مێژووی گالەکسیدا. هەروەها جۆرەکانی ٢٥٦ گێگایابیت – ١٢٨ گیگابایت. لەگەڵ پشتگیریکردنی بیرگەی دەرەکی تا ١ تێرابایت.
  • کامێرای سێڵفی ٨ مێگاپێکسڵ.
    بە ٤ ڕەنگ بەردەست دەبێت. ڕەنگەکانی شین – ڕەش – گوڵی زێڕی هەروەها کانزایی (مس)

گالەکسی نۆوت ٩ لە ٢٤ی ئەم مانگە بە هەمان نرخی گالاکسییەکانی پێشووتر بەردەست دەبێت. نرخی جۆری ٥١٢ گێگابایت ١,٢٥٠ دۆلارە و نرخی جۆری ٢٥٦ گێگابایت ١,٠٠٠ دۆلارە. گالەکسی نوێت پێ چۆن بوو؟

بۆچونی تۆ