ئای ئۆ ئێس 6, تشرینی یه‌كه‌م 2012

چاکسازییەکان لە ئەپڵێکەیشنی Mapsی iOS6 دەستیان پێکردووە.

لەدوای ئەوەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەپڵ تیم کووک ڕایگەیاند کە دەستەی تایبەت دەستیان کردووە بە چاکسازی لە ئەپڵیکەیشنی Mapsی iOS6 دا، ئەو بەگاڵتەی نەبوو بەڵکو بەوپەڕی متمانەوە ڕاگەیاندراوەکەی بڵاوکردەوە. ژمارەیەک لە ئەندامی مەکۆکانی MacRumors ڕاپۆرتی چاکسازی لە ئەپڵیکەیشنی Mapsی iOS6 داوە و تێدا پشتڕاستکردنەوەی چاکسازی لەچەندین ناوچە و شوێنی جیهان دوپات دەکەنەوە لەوانە Honolulu, Hawaii; San Fernando Valley – Los Angeles, New York City و London.

بۆ زیاتر پشت ڕاستکردنەوەی بابەتەکە پێگەی بەناوبانگی تەکنەلۆژی Apple insider تاقیکردنەوەیان ئەنجامداوە و بۆیان دەرکەتووە کە بەڵێ ئەپڵ چاکسازی ئەنجامداوە و ئەم وێنەیەش بەڵگەکەیە:
[image src=”http://www-bgr-com.vimg.net/wp-content/uploads/2012/10/brooklynbridge-fix.jpg” width=”640″ height=”568″ lightbox=”yes” align=”center”]

ڕای چاودێرانی تەکنەلۆژی وایە کە ئەپڵ بەم چاکسازییە خێرایانەی لە ئەپڵیکەیشنی Mapکەیدا ، وا لە ئەپڵ دەکات بگاتەوە ئاست گووگڵ و ئەم ماوە زۆرەی پێنەچێت کە گووگڵ ویستی بۆ باشترکردنی نەخشەکەی.

سەرچاوە BGR

بۆچونی تۆ