سامسۆنگ 10, ئاب 2018

4 تایبەتمەندی زۆرجیاوازی گالەکسی Note 9 لەگەڵ مۆبایلەکانی تری گالەکسی

گالەکسی نۆوت ٩ نمایشکرا و هەڵگری چەندین تایبەتمەندی نوێیە. بە گشتی لە دوای نمایشکردنی مۆبایلەکان کڕیاران بیرۆکەیان لا دروست دەبێت دەربارەی گۆڕینی مۆبایلەکەیان و کڕینی مۆبایلی نوێ. ئێمەش باس لەو تایبەتمەندییە نوێیانەی گالەکسییەنوێیەکە دەکەین. لێرە

بیرگە و ڕامی فراوانتر

دەزانین فراوانی ئەرکەکان و تەکنەلۆژیانوێیەکان پێویستییان بە فراوانی زۆرتری ڕامە و ئێستاش هەندێک کۆمپانیاکان هەنگاویان بەرەو دووهێندە فراوانی بیرگەی مۆبایلەکان داوە. گالەکسی نۆوت ٩ خاوەن بیرگەیەکی ٥١٢ گێگابایتییە،  ئەمەش یەکەمجارە لە مۆبایلەکانی گالەکسیدا هەبێت. باشتر لەمەش ئەگەر ناتەوێت ئەم بیرگەفراوانەت هەبێت دەتوانیت جۆرەکانی تر بکڕیت کە ئەوانیش ٢٥٦ و ١٢٨ و ٦٤ گێگابایتین.

پێنوسەکە کۆنتڕۆڵی گالەکسییەکەت دەکات و زیرەکترینە

ئەمجارە سامسۆنگ دوگمەی کۆنتڕۆڵی بۆ پێنوسی گالەکسی نۆوت ٩ زیادکردووە، بەمەش دەتوانیت لە دوورەوە گالەکسییەکەت بە هۆی بلوتوزەوە کۆنتڕۆل بکەیت. نموونە تۆمارکردنی وێنە و پێکردنی ڤیدیۆکان و لادانی وێنەکانت لە ئەلبووم. زۆرێکی تر کە هەموو ئەمانە تایبەتمەندی نوێن لە پێنووسی نۆوت بۆ یەکەمجار لە گالەکسی نۆوت٩ـدا. بەهۆی وێنەکێشێکەوە باس لە توانای کێشانی شتەکان بەم پێنوسە کرا. دەتوانیت وردترین هێڵەکان بکێشیت و ئەمەش خێرایی و توانای زۆری پێنوسەکە دەردەخات.

پاتری بەهێزتر

تیشکی سامسۆنگ زۆرتر لەسەر پاتری گالەکسی نۆوت ٩ بوو. خاوەن پاترییەکی ٤,٠٠٠ میللی ئەمپێرە. بەم پێیەش گالەکسی نۆوت ٩ بەهێزترین پاتری هەیە لە مێژووی گالەکسی. وە چاوەڕێی پێداچوونەوەی پێگەکانین تا توانای پاتری ئەم گالەکسییە بەراورد بە مۆبایلەکانی تر هەڵبسەنگێنن.

سامسۆنگ Dex

لە گالەکسی S8 نۆوت ٨ـدا تایبەتمەندی سامسۆنگ Dex بەهۆی ئامێرێکی تایبەتەوە بوو کە بەم تایبەتمەندییە دەتوانین وەک سیستەمێکی کۆمپیوتەر لە تەلەفزیۆن کار بە گالاکسییەکەمان بکەین. بەڵام لە گالەکسی نۆوت ٩ـدا، دەتوانین ئەم تایبەتمەندییە ئاسانتر بەکاربهێنین ئەویش تەنیا بە کێبڵێکی HDMI-USB-C. بەمەش پێویستیت بە ئامێری دۆکی سامسۆنگ نابێت.

بۆچونی تۆ