10
سامسۆنگ 11, ئاب 2018

پاشبنەما (Wallpaper)ـەکانی گالەکسی Note 9 دابگرە

لەوانەیە پاشبنەماکانی گالەکسی نۆوت ٩ـت بە دڵ بێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئامادە نیت ١,٠٠٠ دۆلار بە مۆبایلەکە بدەیت. نرخی گالەکسی نۆوت ٩ لە ١,٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات. بەڵام بێ ئەوەی مۆبایلەکە بکڕیت دەتوانیت وێنەکان دابگریت. دەتوانیت کرتە لە هەر وێنەیەک بکەیت کە لە خوارەوەیە یان دەتوانیت بە کرتەکردن لە بەستەرەکە هەموو وێنەکان بە شێوەی Zip دابگریت.

پاشبنەماکانی گالەکسی نۆوت ٩ ڕەنگینن و نایابن. بە ڕوونی ٢,٥٦٠ بە ٢,٥٦٠ پێکسڵن کە بە تەواوی لەگەڵ ئەو مۆبایلانە دەگونجێت کە ڕوونی ڕوونماکانییان هەمان ڕوونی وێنەکانە. بەڵام لە ڕاستیدا ئەم پاشبنەمایانە لەسەر هەموو مۆبایلێک ڕووکارێکی نایابی هەیە و دەگونجێت.

داگرتنی پاشبنەماکان (Zip)

بۆچونی تۆ