10
ئینتەرنێت 12, ئاب 2018 بۆچوون

یوتیوب ناوی ئەو مۆبایلانە بڵاو دەکاتەوە کەباشترینن بۆ کارپێکردنی ڤیدیۆکان

دوای بڵاوبوونەوەی مۆبایلی Galaxy Note 9، ڕاستەوخۆ یوتیوب نازناوی (Youtube Signature Device) ـی پێدا، بەو مانایەی کەمۆبایلەکە باشترین ئەزموونی کارپێکردنی ڤیدیۆ پیشان دەدات و بەکارهێنەر لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆکانی یوتیوب بەتەواوی چێژیان لێوەردەگرێت.

بەڵام بێگومان هەر Note 9 خاوەنی ئەم نازناوە نییە، بەڵکو یوتیوب لەپەڕەیەکی تایبەتدا ئاماژەی بەهەموو ئەو مۆبایلانە داوە کەباشترین ئەزموونی کارپێکردنی ڤیدیۆکان دەخەنە بەردەست بەکارهێنەران، ئەمەش لەڕێگەی تاقیکردنەوەیەکی تایبەت بەناوی (Device Report) بۆ دیاریکردنی توانای مۆبایلەکان و کارکردن لەگەڵ کۆمپانیاکان بەمەبەستی گەیشتن بەباشترین ئەزموون.

لەئێستادا نازناوی (Youtube Signature Device) دراوە بە 18 مۆبایل، کەمۆبایلەکانی کۆمپانیاکانی وەک سامسۆنگ، سۆنی، HTC، هواوەی، وەن پڵەس، شاومی، نۆکیا و گووگڵ لەخۆدەگرێت.

بۆ ئەوەی هەر مۆبایلێک لەو لیستەدا دەربکەوێت و نازناوەکەی پێبدرێت، پێویستە پشتگیری ئەم شەش تەکنەلۆژیایە بکات (HDR، ڤیدیۆی سێ دووری، ڕوونی 4K، تێکڕای وێنەی بەرز – High Frame Rate، جۆری نوێی ڤیدیۆکان وەک VP9 هەروەها توانای ئامادەکردنی پەخشی ڕاستەوخۆ بەشێوەیەکی باش و ڕوونیی بەرز).

ئەمانەی خوارەوە ئەو 18 مۆبایلەن کەنازناوی (Youtube Signature Device)ـیان پێدراوە:

  • Samsung Galaxy Note 9
  • Samsung Galaxy S9
  • +Samsung Galaxy S9
  • Samsung Galaxy Note 8
  • Samsung Galaxy S8
  • +Samsung Galaxy S8
  • OnePlus 6
  • Xiaomi Mi 8
  • Xiaomi Mi Mix 2S
  • Sony Xperia XZ2
  • Sony Xperia XZ2 Premium
  • Sony Xperia XZ2 Compact
  • Huawei Mate 10 Pro
  • Google Pixel 2
  • Google Pixel 2 XL
  • Nokia 8 Sirocco
  • LG V30
  • +HTC U12

ئەوەی جێگەی باسە هۆکاری نەبوونی مۆبایلەکانی iPhone لەلیستەکەدا ئەوەیە کەئایفۆن پشتگیری جۆری نوێی ڤیدیۆ ناکات وەک VP9 ی تایبەت بەگووگڵ.

کرتە بکە بۆ چوونە نێو پێگەکە و بینینی لیستی مۆبایلەکان

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ