بابەتی گرینگ 12, ئاب 2018

شاومی هێمایەکی بازرگانیی نوێ ڕادەگەیەنێت بۆ ڕکابەری کردنی وەن پڵەس

کۆمپانیای شاومی لەماوەی ڕابردوودا توانی بەشێوەیەکی بەرچاو سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بەشێکی فرۆشگەکانی مۆبایلە زیرەکەکان بۆ خۆی داگیر بکات، بەتایبەتی لەهیندستان، کۆمپانیاکەش تا ئێستا بەو شێوەیە خۆی بەبەکارهێنەرانی مۆبایل ناساندووە کەوا سەرچاوەی مۆبایلە زیرەکە هەرزانەکانە، بۆیە ڕەنگە کەم کەس هەبێت ئامادەبێت بڕێکی زۆر بدات بەمۆبایلێکی شاومی.

شاومی لەنوێترین هەوڵیدا بۆ زیاتر گەشەپێدانی بازاڕی مۆبایلەکانی، هێمایەکی بازرگانیی نوێی ڕاگەیاند بەناوی (Poco) کەبەڕێوەبەری جێبەجێکردنی (جای مانی) ـیە، ئەویش لەگووگڵ کاری کردووە تا ساڵی 2014 و دواتر بۆتە بەڕێوەبەری بەرهەمە دیارەکانی شاومی، دیارە ئێستاش کۆمپانیاکە دەیەوێت چەند مۆبایلێک بڵاو بکاتەوە کەنرخیان مامناوەند بێت و بتوانێت ڕکابەرایەتی چەند کۆمپانیایەکی تر بکات لەوانەش وەن پڵەس.

جای مانی لەتوویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی باسی پۆکۆ دەکات و دەڵێت: “زۆر دڵخۆشم بۆ دەستپێکردنی گەشتێکی نوێ لەگەڵ تیمێکی بچووک لەهاوڕێیانی کۆلێژ، گەشتێک کەهیوادارم بنیات بنرێت لەسەر ئەو چوار ساڵەی کە لەشاومی بەڕێمکرد، هەروەها دروستکردنی ئەو بەرهەمانەی کەهەمیشە هیوام پێیان دەخواست. ئەم پڕۆژەیە ناو دەنێین پۆک و ئێمەش زۆر بەبەختین بۆ بوونی پشتگیری لێی جون، مانو و تەواوی ئەوانی تر لەشاومی.

پۆکۆ بریتییە لەدروستکردنی مۆبایلێکی پێشکەوتوو لەگەڵ ئەو تەکنەلۆژیایانەی کەبەڕاستی گرنگن. هەست دەکرێت بەم دواییە خێرایی داهێنان لەپیشەسازی مۆبایلە زیرەکەکان بەتەواوەتی هێواش بووەتەوە، لەکاتێکدا نرخەکان بەتەواوی بەرزدەبنەوە لەگەڵ مۆبایلی وا کەئێستا نرخیان دەگاتە 1000 دۆلار. ئێمەش ئامانجمانە شتانێک دروستبکەین بۆ ئەوەی دژی ئەم باسانەی دوایی بین. بۆ یەکەم بەرهەممان، ئێمە زیاتر بایەخمان بەبابەتە بنچینەییەکان داوە، هەروەها سەرنجمان بەتەواوی لەسەر خێراییە. نەک تەنها خێراییەکی تۆزێک باش، بەڵکو، خێراییەکی ڕاستەقینە.”

پاشانیش مانی ئاماژەی بەوە داوە کەچەند کەلوپەلێکی کەمیان لەبەردەستە بەڵام ئەوان باوەڕیان بەوە هەیە کەخەونەکان لەشتی بچووکەوە دەستپێدەکەن و گەشتێکی نوێش دەستپیپێکردووە و بەبەکارهێنەرانیش دەڵێت چاوەڕێ بن.

لەم ماوەیەدا چەند هەواڵێکی دزەپێکراو بڵاوبوونەوە دەربارەی یەکەم مۆبایلی ئەم هێما بازرگانییە بەناوی Pocophone F1، دەتوانن لەم بابەتەدا زانیارییەکان لەسەر ئەم مۆبایلە بزانن (کرتە بکە).

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ