گەرمترین
14, ئاب 2018
مۆبایلی Oppo R17 بە پەنجەمۆری ژێر ڕوونما و دیزاینێکی سەرەنجڕاکێشەوە نمایشکرا

پێش بڵاوبوونەوەی هەر بەرهەمێکی کۆمپانیای تایبەت بە مۆبایلی زیرەک ئەوا ماڵپەرەکان پڕ دەبن لە زانیاری و وێنەی دزەپێکراو دەربارەیان. مۆبایلەکانی ئۆپۆش بەدەرنیین لەو مۆبایلانەی کە پێش بڵاوبوونەوەیان چەندەها زانیاری و وێنەی دزەپێکراویان لەسەر بڵاودەبنەوە.
جێگای ئاماژەیە، لەماوی ڕابردوودا ئۆپۆ مۆبایلی Find X ڕاگەیاند و جیاواز لە زۆرێک لە مۆبایلەکانی تر ڕوونمای مۆبایلەکە نۆتچ (Notch) نەبوو. بەڵام دوێنی دوو شەممە کۆمپانیای ئۆپۆ بەفەرمی مۆبایلە نوێیەکەی بەناوی Oppo R17 نمایشکرد. جێگەی ئاماژەیە مۆبایلەکە پەنجەمۆری لەژێر روونمایە و نۆتچێکی بچووک لەبەشی سەرەوەی بوونی هەیە. ئەم مۆبایلە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای بارگاویکەرەوەی خێرا Oppo VOOC دەکات کە بەماوەیەکەی کەم مۆبایلەکە لە سفرەوە دەگەیەنەێتە ١٠٠%.
پوختەی تایبەتمەندییەکانی Oppo R17:
- ڕوونما: ٦.٤ ئینجە بەڕوونی Full HD لە جۆری AMOLED بە بوونی نۆچێکی بچووک هاوشێوەی مۆبایلی Essential PH-1
- ڕام: ۸ گێگابایت
- پرۆسێسەر: سناپدراگۆن ٦۷٠
- بیرگەی ناوەکی: ۱۲۸ گێگابایت
- توانستی پاتری: ۳٥٠٠میلی ئەمپێڕ/کاتژمێرە. وە پشتیوانی بارگاویکەرەوەیی خێرا دەکات و بە نیوکاتژمێر ٪۸٥ پر دەبێتەوە.
- سیستەم: ئەندرۆد ئۆریۆ ۸.۱ بەکارهێنانی ڕووکاریColor OS 5.2
- کامێڕا: پێشەوە ۲٥ مێگاپێکسڵ و کامێرای دواوە دوانە کامێرایە و ۱٦ مێگاپێکسڵ بە ۲٠ مێگاپێکسڵە.
شایەنی باسە، ئەم مۆبایلە لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە بە هەردوو ڕەنگی شین و وەنەوشەیی دەست بە فرۆشتنی دەکرێت. وە دەربارەی نرخی مۆبایلەکە تا ئێستا ڕوون نییە مۆبایلەکە نرخی چەند دەبێت. ئەمانەی خوارەوە چەند وێنەیەکن لە مۆبایلەکە: