10
ئەندرۆید 14, ئاب 2018 بۆچوون

١٠ هۆکار بۆ ئەوەی مۆبایلی Note 9 بکڕیت و بڕیار تەواوی لەسەر بدەیت

لەماوەی ڕابردوودا سامسۆنگی کۆری کۆتایی هێنا بە مشتوومڕەکانی دەرچوون و دیزاینی نۆوت نۆ. لە ئێستادا مۆبایلەکە لە بازاڕەکانی کوردستاندا بەردەستە بەڵام چەند تێبینییەک هەیە لەسەر مۆبایلەکە کە لە وانەیە ڕات لەبارەیەوە بگۆڕێت. بێگومان هیچ ڕایەکی تاکە کەسی کاریگەری نەکردووەتە سەر ناوەڕۆکی بابەتەکە، ئەمە هەمووی دەرەنجامی شەن و کەی کردنی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەیە کە تا چەند لە ئاستی پێویستیدان، و دەتوانن کرتە لێرە بکەن بۆ خوێندنەوەی بابەتێک دەربارەی ٦ هۆکار بۆ ئەوەی نۆوت ٩ نەکڕیت یان پێش کڕینی باشتر بیری لێ بکەیتەوە. لە بەرامبەردا ئەمانەی خوارەوە هۆکار گەلێکن تا وا بکەن ئێمە بیر لە کڕینی نۆوت ٩ بکەینەوە:

١- سامسۆنگ دەڵێت دەتوانیت تەواوی ڕۆژەکە کار بە مۆبایلەکە بکەیت، ئەمەش بەهۆی بوونی پاتری ٤٠٠٠ میلی ئەمپێری، کە بێگومان تایبەتمەندییەکی زۆرباشە بۆ ئەم مۆبایلە تاوەکو سوودی تەواو ببینیت لە تەکنەلۆژیاکانی لە کاتە پێویستەکاندا.

٢- بوونی هەڵبژاردەی ٥١٢ گێگابایت کە بیرۆکەیەکی تەواو نایابە بۆ مۆبایلێکی پێشکەوتووی لەم جۆرە. چونکە بوونی ئەم ڕێژە زۆرەی بیرگە سود بەخشە بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆ 4K ـیەکانت. سەرباری ئەم بیرگە ناوەکییە، مۆبایلەکە دەرچەی بیرگەی دەرەکیشی هەیە کە تا ٥١٢ گێگابتیت پشتگیری دەکات و بەمەش بەیەکەوە دەتوانرێت بگەیەنرێتە یەک تێرابایت.

٣- سیستەمی کاربۆنی ساردکردنەوە لەخۆی دەگرێت لەسەر پڕۆسێسەردا کە وای لێدەکات کەمترین ماوە هەست بە گەرم بوونی مۆبایلەکەت بکەیت. لە ئەنجامدا، مۆبایلەکە بەرگەی کارە سەختەکانی دەستکاریکردنی ڤیدیۆ و یارییە ڤیدیۆییەکان دەگرێت.

٤- بوونی ڕوونمای قەبارە 6.4 ئینجی و لێوار بۆ لێوار لەگەڵ ڕوونی QH+ کە ڕوونییەکی باشتری بەخشیوە بە ڕونماکەی.

٥- بڵندگۆی ستێریۆی AKG کە دەنگەکان بە هەموو لایەکدا بڵاودەکاتەوە بەبێ درووست بوونی هیچ خەوشێک لە دەنگەکەدا.

٦- پێنوسی S-Penی ناوازە کە زۆر باشتر کراوە و دەتوانێت بە ٤٥ چرکە بارگاوی کردنەوە ٣٠ خولەک کاربکات، کە لە نێو خودی مۆبایلەکەدا بارگاوی دەبێتەوە. بێگومان، دەتوانێت چەندین کاری جیاواز ئەنجامبدات لە دووری مۆبایلەکەوە وەکو وێنەگرتن و گۆڕینی سڵایدەکانی پاوەرپۆینت هتد…

٧- تایبەتمەندی Dual Apreture لە خۆ دەگرێت کە ڕێ دەدات بە گرتنی وێنەکان بە ڕوونییەکی باشتر لە بوونی ڕووناکییەکی کەمدا لەگەڵ تایبەتمەندی Super SlowMotion بۆ خاوکردنەوەی گرتەکان بە شێوازێکی وردتر.

٨- دەتوانیت DEX بەکاربهێنیت بەبێ کڕینی چوونکە ئێستا لە نێو خوودی مۆبایلەکەدایە کە ئەم تایبەتمەندییە ڕێت پێدەدات گالەکسییەکەت بە کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆنەوە پەیوەستبکەیت و کارەکانی لەسەر ئەنجام بدەیت وەکو کۆمپیوتەرێک.

٩- مانەوەی دەرچەی جاکی ٣.٥ ملیم لە مۆبایلەکەدا کە هێشتا خەڵکێکی زۆر حەز بەم دەرچەیە دەکەن و نایانەوێت مۆبایلەکەیان یەک شوێنی بارگاویکردن و بیستۆکی هەبێت. واتە هێشتاش سود لە بیستۆکە کۆنەکانت وەرگرە.

١٠- بوونی ڕامی ٨ گێگابایت کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر باشە بۆ مۆبایلێکی زیرەک و بۆ فرە چالاکییەکان واتە Multi-Tasking زۆر بەسوود دەبێت.

پاش بەراوردکردنی باشی و خراپییەکانی مۆبایلەکە سەرنجتان چییە؟ لە لێدوان ئاماژەی پێ بکەن.

بۆچونی تۆ