ئای ئۆ ئێس
15, ئاب 2018
باشترین یارییە سەرهێڵەکانی ساڵی 2018 بۆ سیستمی ئەندرۆید و iOS

جیاواز لە یاریەکانی دیکە یاریەسەرهێڵەکان چێژێکی زۆر و تایبەتمەندی جیاوازتری هەیە لەم بابەتەشدا تۆی خوێنەر ئاشنا دەکەین بە کۆمەڵێک لە خۆشترین یاریە سەرهێڵەکانی سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بۆ ساڵی 2018.
PUBG Mobile
یەکێک لە یاریە زۆر بەناوبانگ و بە چێژەکان کە تیایدا دەتوانیت لەگەڵ هاوڕێکانت بە شێوازی جیاواز و لە شوێنی جیاواز شەڕ بکەیت بیرۆکەی یاریەکە لەوەدایە کە دەبێت لە ماوەیەکی دیاریکراو و لەگەڵ چەندین کەسانی دیکەدا شەڕ بکەیت کە هەندێک جار ژمارەیان دەگاتە 100 کەس و پێویستە لەسەرت بە زیندوویی بمێنیتەوە هەتاوەکو براوە بیت لە کۆتاییدا.
Fortnite
یاریەکی هاوشێوەی پەبجیە کە هەڵگری هەمان بیرۆکەی یاریە و پێویستە لەسەرت بجەنگیت لەگەڵ 100 کەس لە دورگەیەکدا و هەتاوەکو کۆتایی بە زیندوویی بمێنیتەوە تا ببیتە براوە لە یاریەکەدا.
AppStore
Battlelands Royale
ئەگەر مۆبایلەکەت خاوەن توانایەکی کەمە و یاریەکانی پێشووی وەک فۆرتنایت و پەبجی بە باشی کارناکات لەسەری ئەوا دەتوانیت ئەم یاریە تاقیبکەیتەوە، یاریەکە خاوەن شێوازێکی یاریکردنی چێژ بەخشە و چەندین کەسایەتی لە خۆدەگرێت هەروەها لە یاریەکەدا دەبێت لەگەڵ 29 کەسی دیکەدا شەڕ بکەیت و تا کۆتایی بمێنیتەوە هەتاوەکو ببیتە براوە لە یاریەکەدا.
Brawl Stars
یاریەکی جەنگی سەرهێڵە و دەتوانیت لەگەڵ هاوڕێکانت ئەنجامی بدەیت یاریەکە 21 کەسایەتی جیاواز لە خۆدەگرێت و هەروەها شێوازی 3 دژی 3 لەگەڵ شێوازی داگیرکردن لە خۆدەگرێت کە تیایدا دەبێت ناوچەی دوژمن داگیر بکەیت و لە هەمان کاتیشدا بەرگری بکەیت لە ناوچەکەت.
Critical Ops
یەکێک لە باشترین یاریەکانی نیشانە شکێنی تاکە کەسی FPS کە دەتوانین بڵێین پێکهاتووی هەردوو یاری Call Of Duty و Counter Strikeـە و سیناریۆی هەردوو یاریەکە لە خۆدەگرێت و جیاواز لە یاریەکانی دیکە خاوەن شێوازێکی سادە و ئاسان و گرافیکێکی جوانە.
Asphalt 9: Legends
نوێترین وەشان لە یاری پێشبڕکێی بەناوبانگ کە خاوەن گرافیکێکی بەرز و چاکسازیەکی زۆرە بە یەکێک لە خۆشترین و نایابترین یاریە پێبڕکێیەکانی ئەم ساڵ دادەنرێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.