ئەپڵ

ڕاپۆرتێک چەند زانیاریەکی نەبیستراو دەربارەی تیم کووک ئاشکرا دەکات

بێگومان کاتێک دەربارەی پلەیەکی بەرزی وەکو بەڕێوەبەری جێبەجێکار دەبیستیت و بەتایبەتیش هی کۆمپانیایەکی ترلیۆن دۆلاری وەکو ئەپڵ، ئەوا ڕاستەوخۆ ژیانێکی پڕ لەخۆش گوزەرانیت دێتە پێش چاو، بەڵام ئەمە بەسەر تیم کوک کە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵە جێبەجێ نابێت. بەم بۆنەیەوە، ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەر چەند زانیاریەکی نەبیستراوی دەربارەی تیم کووک بڵاوکردۆتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سامانی تیم کوک ٦٢٥ ملیۆن دۆلارە و زۆربەی بە شێوەی پشکە لەکۆمپانیای ئەپڵ، کە لە ئێستادا نرخی ئەپڵ لە ترلیۆنێک دۆلار تێپەڕی کردووە.

تیم کوک تەمەنی ۷٥ ساڵە، لە خانوویەک دەژی لە سان فرانسیسکۆ و نرخەکەی لەملیۆنێک و ٩٠٠ هەزار دۆلار تێپەڕناکات. ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو کە تیم کوک زێدەڕۆی لە خەرجەکانیدا ناکات، تەنانەت کووک جلوبەرگ لە فرۆشگا داشکێندراوەکان دەکڕێت. سەبارەت بە گەشتەکانی ساڵی ڕابردوو ئەپڵ نزیکەی ۹٣ هەزار دۆلاری تایبەت کردبوو بە گەشتە ئاسمانیەکانی تیم کووک چونکە بەهۆی کارەکەیەوە تیم پێویستە گەشتێکی زۆر ساڵانە ئەنجام بدات.

کوک بەوە ناسراوە دلسۆزە بۆ کارەکەی و زۆر خۆی ماندوو دەکات، بە شێوەیەک زۆربەی ڕۆژەکان لە کاتژمێر ٣:٤٥ خولەکی بەیانییەوە دەستدەکات بە وەڵامدانەوە و خوێندنەوەی ئیمەیڵەکان هاتووەکان.

تیم کوک لە خێزانێکدا لەدایکبووە، سەرەتا باوکی لە کۆمپانیای دروستکردنی کەشتی کاریکردوە و دایکیشی لە دەرمانخانە کاریکردووە. زۆر گرنگی بە پارە نادات چونکە ئەو نایەوێت ئەوە لەبیر بکات لەکوێوە هاتۆتە دونیاوە، وە هەروەها دەیەوێت لەدوای مردنی سامانەکەی لە کاری خێرخوازیدا بەکاربهێندرێت. جێگەی باسە، کووک ژیانی هاوسەرگیری پێک نەهێناوە و هیچ منداڵێکی نیە. دەگوترێت تیم کووک هاوڕەگەزبازە.

سەرچاوە :

15 ئاب، 2018