ئۆپۆ
16, ئاب 2018
مۆبایلی Oppo F9 بە فەرمی ڕاگەیەندرا

کۆمپانیای ئۆپۆ بە فەرمی مۆبایلی F9ـی ڕاگەیاند بە ڕوونمایەک کە ڕێژەی %90.8 ڕووکاری پێشەوەی مۆبایلەکە دادەپۆشێت لەگەڵ بوونی نۆتچێک لە بەشی سەرەوەی ڕوونماکەی کە لەسەر شێوەی پیتی (V)ـە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: 6.3 و بە ڕوونی 2340×1080 و دووری 19.5:9 و پارێزراوە بە چینێک لە شوشەی پارێزەری gorilla glass 6
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا یەکێکیان بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و ئەوی دیکەشیان بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 25 مێگاپێکسڵ لەگەڵ پشتگیریکردنی بۆ HDR
- پڕۆسێسەر: Helio P60 کە تایبەتە بە باشترکردنی توانای کامێرا و ئەنجامدانی ئەو فەرمانانەی کە پەیوەندی بە ژیری دەستکردەوەیە
- ڕام: 6 یان 4 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری Color OS 5.2
- بیرگە: 64 گێگابایت
- توانستی باتری: 3.500 میللی ئەمپێر لەگەڵ پشتگیریکردنی بۆ تەکنیکی بارگاویکەرەوەی خێرا VOOC لە ڕێگەی دەرچەی microUSB
- ڕەنگ: سوور و شین و مۆر
سەبارەت بە کاتی بەردەستبوونی مۆبایلەکە ئەوا لە ئێستاوە بەردەستە بۆ داواکردنی پێشوەختە و بە نرخی 330 دۆلار و لە بەرواری 24/8/018ـەوە بە فەرمی بەردەست دەبێت بۆ بەکارھێنەران.

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.