10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 16, ئاب 2018 بۆچوون

لە سیستەمی ئەندرۆید 9 هەموو ئەپەکانی تۆمارکردنی پەیوەندییەکان بلۆک دەکرێن

ئەگەرچی وەشانی ئەندرۆید ٩ تایبەتمەندی ناوازە و زیرەکی هەیە بەڵام هەندێکیش لە فەرمانەکانی لابردووە کە چەندین ساڵە لەلایەن بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆیدەوە بەکاردەهێنرێن. یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی لە وەشانی ئەندرۆید ٩ نامێنن ئەپەکانی تۆمارکردنی پەیوەندییەکانە.

بە پشتبەستن بە ڕاپۆرت و زانیاری گەشەپێدەرانی ئەپەکانی تۆمارکردنی پەیوەندییەکان، لە کۆتا وەشانی ئەندرۆیددا چیدیکە ئەپەکانیان بەردەست نابن، ئەمەش بەهۆی هەندێک گۆڕانکاری گووگڵ بۆ وەستاندنی ئەپەسێیەمینەکان بۆ تۆمارکردنی پەیوەندییەکان. (واتا ئەو ئەپانەی کە دایان دەگریت)

لە کاتێکدا بە ئاسانی تایبەتمەندی تۆمارکردنی پەیوەندییەکان لە وەشانی ٥ی ئەندرۆییدا بەکار دەهات، لە وەشانی ٦ و ٧ی سیستەمەکەدا گووگڵ پڕۆگرامکردنی فەرمی بۆ فەرمانی تۆمارکردنی پەیوەندییەکان بۆ ئەپەکانی سیستەمەکەی وەستاند و ئەمەش مانای وا بوو گەشەپێدانی ئەپ بۆ تۆمارکردنی پەیوەندییەکان لەلایەن گەشەپێدەرانەوە قورس بوو. بەڵام ئێستا بە تەواوی گووگڵ هەموو ڕێگاکانی گەشەپێدانی ئەم ئەپانەی بەستووە.

گووگڵ ئەم جۆرەئەپانەی بە کێشە بۆ بەکارهێنەران دەزانی، دەکرێت خۆی چارەسەرێک بدۆزێتەوە و ئامڕازێکیش بۆ تۆمارکردنی پەیوەندییەکان بۆ بەکارهێنەران بەردەست بکات.

بۆچونی تۆ