هەواڵ 16, ئاب 2018

مۆبایلی Moto P30 بە فەرمی ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ و بە فەرمی کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلی Motorola P30 ڕاگەیاند بە ڕوونمایەکی گەورە کە خاوەن نۆتچە لە بەشی سەرەوە لەگەڵ بوونی دوو کامێرا لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە و هەردووکیان بەرهەمهێندراون لە لایەن OmniVisionـەوە.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە ڕوونی +Full HD و بە قەبارەی 6.2 ئینچ و بە دووری 19:9
  • ڕام: 6 گێگابایت
  • بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت و دەتواندرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیاد بکرێت
  • پڕۆسێسەر: لە جۆری Snapdragon 636 و بە خێرایی 1.8 گێگاهێرتز
  • پڕۆسێسەری گرافیک: Adreno 509
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا یەکێکیان بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و ئەوی دیکەشیان بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ و توانای هەیە ڤیدیۆکان تۆمار بکات بە ڕوونی 1080
  • کامێرای پێشەوە: 12 مێگاپێکسڵ
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.0 بە ڕووکاری ZUI 4.0
  • هەستەوەری پەنجەمۆر: بەردەستە لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە
  • دەرچە: USB-C
  • توانستی باتری: 3000 میللی ئەمپێر لەگەڵ پشتگیریکردنی بۆ تەکنیکی بارگاویکەرەوەی خێرا
  • ڕەنگ: Ice White و Bright Black و Aurora Blue

سەبارەت بە کاتی بەردەست بوونی مۆبایلەکە ئەوا لە ئێستادا بەردەستە بۆ داواکردنی پێشوەختە و بە نرخی 289 دۆلار دەبێت بۆ جۆری ڕام 6 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت و هەروەها بۆ جۆری ڕام 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت بە نرخی 303 دۆلار دەبێت.

تاگەکان Motorola P30
بۆچونی تۆ