هەواڵ 18, ئاب 2018

بەم زوانە مۆبایلی OnePlus 6T ڕادەگەیەندرێت

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کۆمپانیای وەن پڵەس هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی OnePlus 6 و لەم بابەتەوە دەتوانیت زیاتر ئاشنا ببیت بە تایبەتمەندیەکانی ئەم مۆبایلە ئاست بەرزە (تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلی OnePlus 6)، کۆمپانیای ناوبراو هەموو کات لە نیوەی دووەمی ساڵدا هەڵدەستێت بە ڕاگەیاندنی مۆبایلێک کە هەڵگری پیتی Tـە و خاوەنی کۆمەڵێک چاکسازیە لە کامێرا و دیزاین و توانستی باتری، ڕۆژی ڕابردوو ماڵپەڕی CNET لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرای کرد کە وەن پڵەس مۆبایلی OnePlus 6T لە مانگی دەیەمی ئەم ساڵدا ڕادەگەیەنێت و نرخی 20 دۆلار زیاتر دەبێت لە مۆبایلی OnePlus 6 واتە بەردەست دەبێت بە نرخی 550 دۆلار لەگەڵ ئەوەشدا هیچ زانیاریەکی دیکە لە بارەی مۆبایلەکەوە ئاشکرا نەکراوە بەڵام هەروەک ئاماژەمان پێدا ئەو مۆبایلانەی هەڵگری پیتی Tـن خاوەنی کۆمەڵێک چاکسازی دەبن لە کامێرا و دیزاین و توانستی باتری هەر بۆیە لەوانەیە گۆڕانکاری گەورە نەبینین لە مۆبایلەکەدا.

تاگەکان OnePlus 6T
بۆچونی تۆ